فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانیمتاح بـ 17 لغة «لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قنوتی نەدەکرد؛ مەگەر بۆ نزا کردن بۆ خەڵکانێک، یان نزا کردن لەسەر خەڵکانێک بێت».»
ترجمة بالمعنى ·
شرح الحديث
خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة
ئەم فەرموودەیە باسی ئەو حاڵەتانە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قنوتی دەکرد ئەویش یان لە حاڵەتی نزا کردن بۆ کۆمەڵێک خەڵک، یان نزا کردن لەسەر کۆمەڵێک خەڵک بێت، وئەمەیش ڕوونیدەکاتەوە کە قنوت کردن لە ڕووداوە ناخۆشەکاندا ڕێگەپێدراوە، لە نوێژە فەرزەکاندا لە جگە لەم حاڵەتانە؛ گێڕانەى تر نەهاتووە، وقنوت کردن لە نوێژە فەرزەکاندا تایبەتە بە ڕووداوە ناخۆشەکان، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنها بۆ نزا کردن بۆ مسوڵمانان یان نزا کردن لەسەر کافرەکان قنوتی دەکرد لە نوێژی فەرزدا، وئەم قنوتە تایبەت نییە بە نوێژێک جیاواز لە نوێژێکی تر، بەڵکو پێویستە کاتێک ڕووداوێکی ناخۆش تووشی مسوڵمانان بوو لە هەموو نوێژەکاندا قنوت بکەن.
- المصدر
- ئیبنو خوزەیمە گێڕاویەتیەوە
ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية