حديث للعالم

كل الأحاديث

مجموعة البطاقات كاملة، رتّبها بحسب الباب

655 حديث

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بە ئافرەتێك لە ئەنساڕیەکان - ئیبن جریج دەڵێت: ئیب عباس ناوی هێنا بەڵام ناوەكەیم لەبیرچووەوە- : «چی ڕێگر بوو لەوەی لەگەڵ ئێمە حەج بكەیت؟» ووتی: تەنها دوو وشترمان هەبو، وشترێكیان پیاوەكەم وكوڕەكەم بردیان بەهۆی ئەنجامدانی حەج، و وشترێكی بۆ ئێمە بەجێهێشت بۆئەوەی ئاوی پێ بهێنین وئاوی پێ بدەین، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ڕەمەزان هات عومرە ئەنجام بدە، چونكە عومرەیەك تێیدا وەك حەج كردنە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە فەزاڵەی کوڕی عوبەید وسەلمانی فارسی وعوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو مردوویەک کردەوە چاکەکانى مۆری لەسەر دەدرێت (دەوەستێت) جگە لەو کەسەی لە پێناو خواى گەورە لە پاسەوانیکردندایە (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان)، کردەوەکانى بەردەوام زۆر دەبێت هەتا ڕۆژی قیامەت، ولە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى نێو گۆڕ دەپارێزرێت».تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەی حەج ئەنجام بدات، وقسەی خراپ وناڕەوا نەکات (نزیک نەبێتەوە لە خێزانی بەچێژوەرگرتن)، وتاوان وگوناهـ ئەنجام نەدات ئەوا دەگەڕێتەوە (لە حەج کردنەکەى) وەکو ئەو ڕۆژەی لە دایك بووە»(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، پێمان وایە جیهاد باشترین کردەوەیە، ئایا جیهاد بکەین؟ فەرمووی: «نەخێر، بەڵام باشترین جیهاد: حەجێکی مەبرورە [حەجێکی تەواو وبێ تاوان وڕیای بازی]».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- مرۆڤەکان لە سەرەتا بۆ کۆتایان کۆ دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئاڵایەک بەرز دەکرێتەوە بۆ هەموو خیانەتکارێک (ناپاکێک)، دەووترێت: ئەمە خیانەتی فڵانی کوڕی فڵانە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا هەواڵتان پێ بدەم بە تاوانە گەورەکان؟». سێ جار وای پێ وتن، ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەر خودا (واتە: بەڵێ پێمان بڵێ)، فەرمووی: «شیرک وهاوەڵدانان بۆ خوای گەورە وخراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک». وپاڵی دابووە ودانیشت، وفەرمووی: «وتنی درۆ، وشاهێدیدانی درۆ». هەر ئەم قسەیەی دووبارە دەکردەوە، هەتا وتمان: خۆزگایە بێدەنگ دەبوو.(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە نەهیتان لێدەکات کە سوێند بخۆن بە باوباپیرانتان»، وعومەر -ڕەزای خوای لێبێت- فەرمووی: سوێند بە الله لەو کاتەوەی گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە نەهی لێكرد، سوێندم نەخواردووە بە جگە لە خوای گەورە؛ نە بە ئەنقەستەوە، ونە بە باسکردنی قسەی یەکێک بێت کە سوێندی خواردبێت بە جگە لە الله.(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «ئافرەتێک لە یەكێك لە غەزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە کوژراوی دۆزرایەوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نكۆڵی ونەهی کرد لە کوشتنی ئافرەتان ومنداڵان».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللە کوڕی ئەبی ئەوفاوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەندێک لەو ڕۆژانەى کە ڕووبەڕووی دوژمن دەبوویەوە؛ چاوەڕێی دەکرد، ئەگەر خۆر بەرەو ئاراستەی خۆرئاوا بڕۆیشتایە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو هاوەڵاندا هەڵدەستا ودەیفەرموو:«ئەی خەڵکینە، هیوای ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن مەخوازن، وداوای سەلامەت بوون (عافیەت وپاراستن) بکەن لە خواى گەورە، ئەگەر بە دوژمنەکان گەیشتن؛ ئەوا ئارام بگرن، وبزانن کە بەهەشت لە ژێر سێبەری شمشێرەکاندایە»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «(اللهمَّ مُنزِلَ الْكتاب، وَمُجْرِيَ السَّحاب، وَهازم الأَحْزاب: اهْزِمهم، وَانصُرنا علَيهم)*». *(واتە: خودایە، ئەی ئەو زاتەى کە کتێبت -قورئانت- دابەزاندووە، وهەورەکان دەجوڵێنیت -بە پێی ویستی خۆت-، وشکست دەهێنیت بە سوپاکان -سوپاکانى بێباوەڕان-: خودایە، شکست خواردوویان بکەیت، وئێمە سەربخە بەسەریاندا)بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
عن عَائِشَةُ رضي الله عنها «أَنَّ قُرَيْشا أَهَمَّهُم شَأن المَخْزُومِيَّة التي سَرَقَتْ، فَقَالُوا: مَنْ يُكَلِّمُ فيها رسول الله صلى الله عليه وسلم ؟، فقالوا: وَمَنْ يَجْتَرِئُ عليه إلا أسامة بن زيد حِبُّ رسول الله صلى الله عليه وسلم فَكَلَّمَهُ أسامة، فَقَالَ: أَتَشْفَعُ فِي حَدٍّ مِنْ حُدُودِ الله؟ ثُمَّ قَامَ فَاخْتَطَبَ، فقال: إنَّمَا أَهْلَكَ الذين مِنْ قَبْلِكُمْ أنهم كانوا إذا سرق فيهم الشريف تركوه، وإذا سرق فيهم الضعيف أَقَامُوا عليه الحد، وَأَيْمُ الله: لَوْ أَنَّ فاطمة بنت محمد سَرَقَتْ لَقَطَعْتُ يَدَهَا». وَفِي لَفْظٍ «كانت امرأة تَسْتَعِيرُ المَتَاعَ وَتَجْحَدُهُ، فَأَمَرَ النبي صلى الله عليه وسلم بِقَطْعِ يَدِهَا».متفق عليه
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نەزر کردن، وفەرموویەتی: «بە دڵنیاییەوە نەزر کردن خێر ناهێنێت، بەڵکو تەنها هەندێک شت بەهۆیەوە لە کەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «یەکەم شت کە دادگایی لەسەری دەکرێت لە نێوان بەندەکان لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ بریتیە لە خوێنەکان».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەستی دز دەبڕدرێت لە (دزینی) چارەكە دینارێک و زیاتر».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە، وشوێنی قامچی یەکێکتان لە بەهەشتدا خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە، ودەرچوونێکی بەندە لە بەیانیان وئێواراندا (بۆ جیهاد وتێکۆشان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە پیاوێک کە بۆ ئازایەتی شەڕ دەكات، یان بۆ دەمارگیری یان بۆ ڕیا بازی شەڕ دەکات، ئایا کام لەمانە لە پێناو خوای گەورەیە؟ ئەویش فەرمووی: «ئەوەی بجەنگێت بۆ ئەوەی وشەی خوای گەورە بەرز بێت، ئەمە لە پێناو خوای گەورەیە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبدالرحمانی كوڕی ئەبی لەیلاوە دەڵێت: ئەوان لەلای حوزەیفە بوون، حوزەیفە داوای ئاوی كرد ومەجوسیەك ئاوی بۆ هێنا، كاتێك (حوزەیفە) پەرداخەكەی گرت ودەستبەجێ فڕەی دا ووتی: ئەگەر جارێك یان دووجاری تر نەهیم لە ئەمە نەکردایە !! -دەیویست بڵێت: ئەمەم ئەنجام نەدەدا-، وگوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «ئاوریشم ودیباج مەپۆشن، ولە پەرداخ ودەوری زێڕ وزیودا مەخۆن ومەخۆنەوە، ئەوانە بۆ ئەوانە لە دونیادا، ولە دواڕۆژیشدا بۆ ئێمەیە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی ئاوریشم (حەریر) بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەربریندارێک لە پێناو خواى گەورە بریندار بکرێـت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت، وبرینەکەى خوێنی لێوە دەردەچێت: ڕەنگ ڕەنگی خوێنە، وبۆن بۆنی میسکە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک سەگ ڕابگرێت جگە لە سەگی ڕاوکردن یان سەگی مەڕوماڵات^؛ ئەوا هەموو ڕۆژێک دوو قیرات^^ لە -پاداشتی- كردەوەی کەم دەکاتەوە». سالم دەڵێت: ئەبو هوریرە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە خاوەنی کێڵگە بوو دەیووت: «یان سەگی کێڵگە». (سەگی مەڕوماڵات: مەبەست ئەو سەگەیە کە پاسەوانى مەڕوماڵات دەکات ولەگەڵ شوان دەردەچێت)، (قیرات: واتا بڕێکی مەزن لە پاداشت)(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە سابتی کوڕی زەحاکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بەیعەتمان داوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژێر دارێکدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوەی سوێند بخوات کە ئەگەر سوێندەکەی جێبەجێ نەبێت ئەوا لە سەر ئاینێکە جگە لە ئاینی ئیسلام بە درۆ یان بە ئەنقەستەوە بیڵێت؛ ئەوا خۆی لەسەر ئەو ئاینەیە کە وتوویەتی، وئەوەی خۆی بکوژێت بە شتێک ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا بەو شتە ئازار وسزا دەدرێتەوە، ونەزر کردن لە سەر کەسێک جێبەجێ نابێت ئەگەر ئەو شتە لە ژێر موڵکی ئەو نەبێت (خاوەنی نەبێت)»، ولە ریوایەتێکدا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لەعنەت ونەفرەت کردن لە ئیماندار وەکو کوشتنی وایە»، ولە ریوایەتێکی تردا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بانگەشەیەکی درۆ بکات، بۆ ئەوەی خۆی پێ هەڵ بنێت وخۆی پێ گەورە وبەرز بکاتەوە، ئەوا خوای گەورە هیچ شتێک بۆ ئەو کەسە زیاد ناکات جگە لە بچووک کردنەوەی نەبێت».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی چەک هەڵبگرێت بەرامبەرمان ئەوا ئەو کەسە لە ئێمە نییە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
عن عَبْد اللهِ بن أبي أوفى رضي الله عنهما قال: «غَزَوْنَا مَعَ رَسُولِ الله صلى الله عليه وسلم سَبْعَ غَزَوَاتٍ، نَأْكُلُ الْجَرَادَ».متفق عليه
لە ئەبی واقید حاریس کوڕی عەوفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا دانیشتبوو، وخەڵکی لەگەڵیدا بوون، لەو کاتەدا سێ کەس هاتن، دووانیان هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویەکێکیان ڕۆیشت، دووانیان لە نزیک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستان، یەکێکیان شوێنێکی بەتاڵی دۆزییەوە لە ئەڵقەی دانیشتنەکەدا بۆیە لەوێ دانیشت، وئەوی تریان لە پشتی ئەوانەوە (لە پشتی ئەڵقەکەوە) دانیشت، بەڵام کەسی سێیەم ڕۆیشت وپشتی هەڵکرد، وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وتەکانى تەواو بوو، فەرمووی: «ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە ئەو سێ کەسە: یەکێکیان پەنای بە خودا گرت؛ بۆیە خودا پەنای دا، ویەکێکی تریان شەرمی کرد؛ بۆیە خودا شەرمی لێیکرد، وئەوی تریان پشتی هەڵکرد (توڕە بوو وڕازی نەبوو ئامادە بێت)؛ بۆیە خودایش لێی ڕازی نەبوو».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر ئێوارەی بەسەردا بهاتایە دەیفەرموو: «(أمسينا وأمسى الملك لله، والحمد لله، لا إله إلا الله وحده لا شريك له)*». گێڕەرەوەى فەرموودەکە دەڵێت: پێم وابێت هەروەها فەرموویەتی: «(له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير، ربِّ أسألك خير ما في هذه الليلة وخير ما بعدها، وأعوذ بك من شر ما في هذه الليلة وشر ما بعدها، رب أعوذ بك من الكسل، وسُوءِ الكِبَرِ، رب أعوذ بك من عذاب في النار، وعذاب في القبر)**»، وئەگەر بەیانی بەسەردا بهاتایە هەمان شتی دەفەرموو: «(أصبحنا وأصبح الملك للە)^». *(واتە: ئێوارەمان بەسەردا هات، وئێوارە هات هەموو موڵکێک هەر بۆ خواى گەورەیە، وحەمد وسوپاس بۆ خودا، وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە)، **(واتە: هەموو شتێک موڵکی ئەوە (ئەو خاوەن هەموو موڵکێکە)، وحەمد وسوپاس بۆ ئەو زاتە، وئەو لەسەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە، خودایە داوای هەموو خێرێکت لێدەکەم کە لە ئەم شەوەدا ڕوودەدات وئەو خێرەش لە پاش ئەم شەوە دێت، وخودایە پەنات پێدەگرم لە هەموو شەڕ وزیانێک کە لە ئەم شەوە ڕوودەدات، ولە ئەو شەڕ وزیانەش لە پاش ئەم شەوە دێت، خودایە پەنات پێدەگرم لە تەمەڵی (لاوازى)، ولە شەڕ وزیانی بەتەمەن بوون (پیربوون)، وخودایە پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ ولە سزای ناو گۆڕ)، ^(واتە: بەیانیمان بەسەردا هات وبەیانی هات وهەموو موڵکێک هەر بۆ خواى گەورەیە)موسلیم گێڕاویەتیەوە