حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 47 لغة
«لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک سەگ ڕابگرێت جگە لە سەگی ڕاوکردن یان سەگی مەڕوماڵات^؛ ئەوا هەموو ڕۆژێک دوو قیرات^^ لە -پاداشتی- كردەوەی کەم دەکاتەوە». سالم دەڵێت: ئەبو هوریرە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە خاوەنی کێڵگە بوو دەیووت: «یان سەگی کێڵگە». (سەگی مەڕوماڵات: مەبەست ئەو سەگەیە کە پاسەوانى مەڕوماڵات دەکات ولەگەڵ شوان دەردەچێت)، (قیرات: واتا بڕێکی مەزن لە پاداشت)»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە ڕاگرتنی سەگ، مەگەر بۆ پێویستی ڕاوكردن، یان پاسەوانیكردنی مەڕوماڵات وكشتوكاڵ، وئەوەی ڕایبگرێت بۆ مەبەستی تر جگە لەمانە ئەوا هەموو ڕۆژێك دوو قیرات لە پاداشتی كردەوەكانی كەم دەبێتەوە؛ قیراتیش ئەندازەیەكی زانراوە لە لای الله -سبحانه وتعالی-.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية