حديث للعالم

كل الأحاديث

مجموعة البطاقات كاملة، رتّبها بحسب الباب

655 حديث

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو، بانگدەر چی دەڵێت ؛ ئێوەش ھەمان شت بڵێنەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە موغيرەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەفەرێکدا، چووم بۆ ئەوەی خوفەکەی دابنێم، فەرمووی: «وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون»، ومەسحی لەسەریان کرد.(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە میقدام کوڕی مەعدی کریبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاوێک براکەی خۆشویست؛ ئەوا با پێی بڵێت کە خۆشی دەوێت».(أبو داود والترمذي والنسائي -له الكبرى- وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستپێکردنی بە لای ڕاستی پێ خۆش بوو: لە نەعل لە پێکردنی، ولە شانە کردنی، ولە دەستنوێژگرتنی، ولە هەموو کاروبارێکی تری».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما «أنَّ رسُول الله -صلَّى الله عليه وسلَّم- دَخَل مكَّة مِن كَدَاٍء، مِن الثَنِيَّة العُليَا التِّي بالبَطحَاءِ، وخرج من الثَنِيَّة السُفلَى».متفق عليه
لە عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هات بۆ لای بەردە ڕەشەکە، وماچی کرد، ووتی: «من دەزانم تۆ تەنها بەردێکیت، هیچ زیان وسوودێکت نییە، ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە ماچتی دەکرد؛ ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەکرد».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو؛ لەو کاتەدا پیاوێکی تر بە لایاندا تێپەڕی، پیاوەکە ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من ئەم پیاوەم خۆشدەوێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا پێیت وتووە؟»، پیاوەکە ووتی: نەخێر، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێی بڵێ (با بزانێت کە خۆشت دەوێ)؟»؛ بۆیە ئەویش شوێنی پیاوەکە کەوت، وپێی ووت: (إني أحبك في الله)*، ئەویش ووتی: (أحبك الذي أحببتني له)**». *(واتە: من لە پێناو خواى گەورە تۆم خۆشدەوێت)، **(خوداش تۆی خۆشبووێت چونکە لە پێناو ئەو تۆ منت خۆش ویستووە)نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕیزەکانتان ڕێک بخەن، چونکە ڕێکخستنی ڕیزەکان بەشێكە لە کامڵی نوێژکردن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئاماژەکانى بە مەزندانانى (بە شکۆدانانى) خواى گەورە: ڕێزلێنان لە پیاوی ڕیش سپی مسوڵمان، وهەڵگری قورئان نە زێدەڕەوی تـێدا دەکات ونە پشت گوێی دەخات، وڕێزلێنان لە دەسەڵاتداری دادپەروەر».ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «ئەگەر پیاو بچێتە ماڵەوە، وناوی خودا بهێنێت لە کاتی چوونە ژوورەوەی ولەکاتی خواردنی، ئەوا شەیتان دەڵێت (بە هاوڕێکانی): ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە، وئەگەر بچێتە ژوورەوە وناوی خودا نەهێنێت، شەیتان (پێیان) دەڵێت: شوێنی خەوتن وخواردنتان بۆ هەیە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «تاوانە گەورەکان (الکبائر): شیرک وهاوەڵدانان بۆ خوای گەورە، خراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک، وکوشتنی نەفسێک، سوێندخواردن بە ناهەقی».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دونیا خۆش وبەچێژە، وخوای گەورە ئێوەی کردووە بە جێنشینی یەکتر لەسەری بۆئەوەی بزانێت کە چۆن کردەوە دەکەن، بۆیە خۆتان بپارێزن لە دونیا وخۆتان بپارێزن لە ئافرەتان، چونکە یەکەم فیتنە وتاقیکردنەوەی نەوەکانى ئیسرائیل لە ئافرەتان بوو».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «شەرم کردن هیچ شتێک ناهێنێت جگە لە خێر نەبێت». ولە ریوایەتێکدا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «شەرم کردن خێرە هەمووی». یان فەرمووی: «شەرم کردن هەمووی خێرە».موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ، وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ، وَبِكَ خَاصَمْتُ، اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ أَنْ تُضِلَّنِي، أَنْتَ الْحَيُّ الَّذِي لَا يَمُوتُ، وَالْجِنُّ وَالْإِنْسُ يَمُوتُونَ». واتە: «ئەی خودایە، نەفسی خۆم ملکەچی فەرمانەکانى تۆ کرد، وباوەڕم بە تۆ هێنا، وپشتم بە تۆ بەست، وبە تەوبە کردن بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە، بە پشتیوانی تۆ بەرپەرچی دوژمنانم دەدەمەوە، خودایە، پەنا بە شکۆداریت دەگرم کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە تۆ لەوەى کە گومڕام بکەیت، وتۆ زیندوویت وهەرگیز نامریت، وجنۆکە ومرۆڤەکان هەموویان دەمرن».متفق عليه، وهذا لفظ مسلم ورواه البخاري مختصرًا
لە ئیبن عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- بەو پیاوەى دەووت کە دەیویست سەفەر بکات: لێم نزیک بەرەوە بۆ ئەوەى ماڵئاواییت لێبکەم هەر بەو شێوەیەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ماڵئاوایی لە ئێمە دەکرد، ودەیفەرموو: «أَسْتَوْدِعُ الله دِينَكَ، وَأَمَانَتَكَ، وَخَوَاتِيمَ عَمَلِكَ» واتە: «من ئاین وئەمانەت وکۆتا کردەوەکانت بە خودا دەسپێرم». ولە عبداللەی کوڕی یەزیدی خەتمیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە ماڵئاوایی لە سوپا بکات، دەیفەرموو: «أَسْتَودِعُ الله دِينَكُم، وَأَمَانَتَكُم، وخَوَاتِيمَ أَعْمَالِكُم» واتە: «من ئاین وئەمانت وکۆتا کردەوەکانتان بە خودا دەسپێرم».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرگیز پێغەمبەرم نەبینی بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا بە شێوەیەک کە زووانە بچوکی بیبینم، بەڵکو تەنها زەردە خەنەی دەکرد».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەو بەخەبەر بهاتایە ؛ ئەوا سیواکی دەکرد تابۆنی ناخۆشی دەمی نەمایە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی زەیدی کوڕی عاسمی مازنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک سکاڵای هێنایە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە هەندێک شت دێتە خەیاڵیدا لە کاتی نوێژدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «با نوێژەکە جێنەهێڵێت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت، یان بۆنێک دەکات».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «با هیچ پیاوێکی ئیماندار ڕقی لە ئافرەتێکی ئیماندار نەبێتەوە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێکی بێت؛ ئەوا ڕەوشتێکی تری لا پەسەندە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە شەقیقی کوڕی سەلەمەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: «ئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- ئامۆژگاریمانی دەکرد لە ڕۆژانی پێنج شەممەدا، پیاوێک پێی ووت: ئەی ئەبو عبدالرحمان، حەز دەکەم هەموو ڕۆژێک ئامۆژگاریمان بکەیت، ئەویش (ئیبن مەسعود) ووتی: «ڕێگر لەمە ئەوەیە حەز ناکەم تووشی بێزار بوون وناڕەحەتیتان بکەم، من ماوەی جارێک ئامۆژگاریتان دەکەم، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەمان شتی لەگەڵ ئێمە ئەنجامدەدا، لە ترسی ئەوەى نەوەک بێزار بین».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئێمە نییە کەسێک: کە ڕەحم وبەزەیی نەیەتەوە بەرامبەر بە بچووکەکانمان، وڕێزی گەورەکانمان نەزانێت (ڕێز لە گەورەکانمان نەگرێت)».تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە یەزیدی کوڕی حەیانەوە دەڵێت: «من و حوصەینی کوڕی سەبرە و عەمروی کوڕی موسلیم چووین بۆ لای زەیدی کوڕى ئەرقەم -ڕەزای خوای لێبێت- کاتێک لای دانیشتین، حوصەین پێی ووت: ئەی زەید تۆ چاکەى زۆرت ئەنجامداوە، پێغەمبەرت بینیووە -صلى اللە علیە وسلم-، گوێت له فەرموودەی بووه، غەزات لەگەڵ كردووه، له پشتيەوە نوێژت كردووه، بەڕاستى خێری زۆرت ئەنجامداوە، ئەی زەید بۆمان بگێڕەوە چیت له پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بیستووه، ئەویش (زەید) ووتى: ئەى کوڕبرام (والله) من تەمەنم گەوره بووه، و ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەو سەردەمەدا چووە، هەندێ شتم لە یاد چووه لەوانەی کەلەبەرم كردبوو له پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەوەی پێتان دەڵێم وەریبگرن، وئەوەی باسى ناکەم زۆرم لێمەكەن، پاشان ووتى: پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لە نێوانمادا هەستا بۆ وتاردان لە نزیک کانیەک بە ناوى (خوم) لە نێوان مەککە ومەدینە، وحەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد، وئامۆژگاری خەڵکی کرد وبە بیری خەڵکی هێنایەوە، لە پاشاندا فەرمووی: «دوای ئەمە، ئاگاداربن ئەی ئادەميزادەكان، من مرۆڤێکم نزیکه نێردراوی خودا بێت و وەڵامى بدەمەوە، من دوو شتى گەورەتان بۆ جێدەهێڵم: یەکەميان پەیامى خودا (قورئان) كه ڕێنمایی ونووری تێدایه، دەست بە پەیامى خودا بگرن وپەیڕەوى بکەن (فەرمانەکانی جێبەجێ بکەن و خۆتان لە نەهی لێکراوەکانی بە دووربگرن -جێبەجێی مەکەن-)»، هانى دان بۆ پابەندبوون به قورئانەوە، پاشان فەرمووی: «بنەماڵەی من (أهل البيتي: ئەهلی بەیتی من)، خوداتان لەبیر بێت (لە کاتی مامەڵە کردن) لەگەڵ بنەماڵەی من، خوداتان لەبیر بێت (لە کاتی مامەڵە کردن) لەگەڵ بنەماڵەی من»، حوصەين پێی ووت: كێن بنەماڵەی ئەو ئەی زەید؟ خێزانەکانی بنەماڵەی ئەون نین؟ ووتى: خێزانەكانی بنەماڵەی ئەون، بەڵام لێرەدا بنەماڵەی ئەو کەسانێکن کە نابێت زەکاتیان پێبدرێت (ونابێت ئەوانیش وەری بگرن)؟ (حوصەین) ووتی: ئەوان کێن؟ (زەید) ووتى: ئالی -بنەماڵەی- عەلى وئالی عەقیل وئالی جەعفەر وئالى عەباس، (حوصەین) ووتی: هەموو ئەمانە بێبەش دەبن لە زەكات؟ (زەید) وتی: بەڵێ». لە گێڕانەوەیەکی تردا: «من دوو شتی گەورەتان بۆ جێدەهێڵم: یەکەمیان پەیامی خودا (قورئان) کە پەیمانی خودایە، هەرکەسێک شوێنی بکەوێت وپەیڕەوی بکات لەسەر هیدایەتە -لەسەر ڕێگای ڕاستە- وهەرکەسێک وازی لێبهێنێت -کردەوەى پێنەکات- ئەوا لەسەر گومڕاییە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا ئەوەی لەپێش ئیمام سەری بەرز دەکاتەوە ؛ ناترسێت لەوەی کە خوای گەورە سەری وەکو سەری گوێ درێژ لێبكات، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێك پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە قیامەت، ووتی: كەی قیامەت ڕوودەدات؟ فەرمووی: «ئایا تۆ چیت بۆ ئامادە كردووە». ووتی: هیچ، مەگەر ئەوە نەبێت من خودا وپێغەمبەرەكەیم خۆشدەوێت -صلى اللە علیە وسلم-، فەرمووی: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت کە خۆشت دەوێن». ئەنەس ووتی: ئاسوودە نەبووین بە هیچ شتێك هێندەی ئاسوودەییمان بەم فەرموودەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت كە خۆشت دەوێن»، هەروەها ئەنەس ووتی: من پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەكر وعومەرم خۆشدەوێت، وهیوادارم لەگەڵ ئەوان بم بە خۆشەویستیم بۆیان، ئەگەرچیش كردەوەكانم وەكو كردەوەكانی ئەوان نابێت.(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری