حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:

متاح بـ 61 لغة
«لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «ئەگەر پیاو بچێتە ماڵەوە، وناوی خودا بهێنێت لە کاتی چوونە ژوورەوەی ولەکاتی خواردنی، ئەوا شەیتان دەڵێت (بە هاوڕێکانی): ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە، وئەگەر بچێتە ژوورەوە وناوی خودا نەهێنێت، شەیتان (پێیان) دەڵێت: شوێنی خەوتن وخواردنتان بۆ هەیە».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە یادكردنی خوای گەورە لەكاتی ویستی چوونە نێو ماڵ، وپێش خواردن، ئەگەر یادی خوای گەورە بكات بە ووتنی: (بسم الله) ؛ لەكاتی چوونە نێو ماڵ و لەكاتی دەستپێكردنی خواردن، شەیتان بە هاوڕێكانی دەڵێت: ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە لەم ماڵەدا، چونكە خاوەنەكەی خۆی پاراستووە لە شەیتان بە یادی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-. بەڵام ئەگەر پیاو یادی خوای گەورە نەكات لەكاتی چوونە نێو ماڵ و لەكاتی خواردن، شەیتان بە هاوڕێكانی دەڵێت: شوێنی خەوتن وخواردنتان بۆ هەیە لەم ماڵەدا.

المصدر
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية