حديث للعالم
فیقهی نزا وزیکرەکان

ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ لە زیکر کردندا

5 حديث

5 حديث

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «ئەگەر پیاو بچێتە ماڵەوە، وناوی خودا بهێنێت لە کاتی چوونە ژوورەوەی ولەکاتی خواردنی، ئەوا شەیتان دەڵێت (بە هاوڕێکانی): ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە، وئەگەر بچێتە ژوورەوە وناوی خودا نەهێنێت، شەیتان (پێیان) دەڵێت: شوێنی خەوتن وخواردنتان بۆ هەیە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ، وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ، وَبِكَ خَاصَمْتُ، اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ أَنْ تُضِلَّنِي، أَنْتَ الْحَيُّ الَّذِي لَا يَمُوتُ، وَالْجِنُّ وَالْإِنْسُ يَمُوتُونَ». واتە: «ئەی خودایە، نەفسی خۆم ملکەچی فەرمانەکانى تۆ کرد، وباوەڕم بە تۆ هێنا، وپشتم بە تۆ بەست، وبە تەوبە کردن بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە، بە پشتیوانی تۆ بەرپەرچی دوژمنانم دەدەمەوە، خودایە، پەنا بە شکۆداریت دەگرم کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە تۆ لەوەى کە گومڕام بکەیت، وتۆ زیندوویت وهەرگیز نامریت، وجنۆکە ومرۆڤەکان هەموویان دەمرن».متفق عليه، وهذا لفظ مسلم ورواه البخاري مختصرًا
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «والله من لە ڕۆژێکدا زیاتر لە حەفتا جار دەڵێم: (أسْتَغْفِرُ اللهَ وأَتُوبُ إليهِ)*». *(واتە: داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە دەکەم وتەوبە دەکەم وپەشیمانم لە تاوانەکانم)بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە ئەغەرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «ئەی خەڵکینە، تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورە وداوای لێخۆشبوونی لێبکەن، من لە ڕۆژێکدا سەد جار تەوبە دەکەم».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی سوجدە بردنیدا دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي ذَنْبِي كُلَّهُ: دِقَّهُ وَجِلَّهُ، وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ، وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ»، واتە: «خودایە لە هەموو گوناهەكانم خۆش بە، بچووک وگەورەیان، وسەرەتا وکۆتایان، وئاشکرا ونهێنییان».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە