حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

متاح بـ 48 لغة
«لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی سوجدە بردنیدا دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي ذَنْبِي كُلَّهُ: دِقَّهُ وَجِلَّهُ، وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ، وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ»، واتە: «خودایە لە هەموو گوناهەكانم خۆش بە، بچووک وگەورەیان، وسەرەتا وکۆتایان، وئاشکرا ونهێنییان».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی سوجدە بردندا نزای دەكرد، ودەیفەرموو: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي ذَنْبِي: خودایە لە گوناهەكانم خۆش بە)؛ بە داپۆشینی، وبەوەی بمپارێزیت لە سەرەنجامەكانی؛ بۆیە لێم خۆش بیت ولێم ببوریت وچاوپۆشیم لێبكەیت، (كُلَّهُ: هەموو گوناهەكان)، (دِقَّهُ:بچووك)؛ ورد وكەمیان، (وَجِلَّهُ: وگەورەیان)؛ گەورە وزۆریان، (وَأَوَّلَهُ: وسەرەتا)؛ یەكەم گوناهـ ، (وَآخِرَهُ: وكۆتایان)، وئەوەی لە نێوان یەكەم وكۆتا گوناهدایە، (وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ: وئاشكرا ونهێنیان)؛ لەو گوناهانەی كەس نایزانێت تەنها تۆ نەبێت -سبحانك-.

المصدر
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية