KU
فیقهی نزا وزیکرەکان
زیکرە بێ سنوورەکان
5 حديث
ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ لە زیکر کردندا
5
سوودەکانی یاد کردنی خوای گەورە
8
زیکرەکانی بەیانیان وئێواران
4
زیکرە بێ سنوورەکان
5
زیکرەکانی گەڕانەوە ودەرچوون لە ماڵ
2
زیکرەکانی چوون ودەرچوون لە سەرئاوکردن
1
زیکرەکانی هاتن ودەرچوون لە مزگەوت
2
ئەو زیکرانەی کە لە کاتی ناڕەحەتیدا دەووترێت
1
زیکرەکانی پەیوەست بە ڕووداو وپێشهاتەکان
12
حوکمەکانی نزا کردن
1
ئادابەکانی نزا کردن
2
هۆکارەکانی وەڵامدانەوەی نزاکان وڕێگرییەکانی
4
ئەو نزایانەی کە لە قورئان وسونەتدا هاتووە
18
5 حديث
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «باشترین زیکر ویادکردن بریتیە لە (لا اله الا الله)^، وباشترین نزا بریتیە لە (الحمد لله)^^» ^(-لا اله الا الله- واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله)، ^^(-الحمد لله- واتا: حەمد وسوپاس بۆ خواى گەورە).
(الترمذي والنسائي -له الكبرى- وابن ماجه) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «(الباقیات الصالحات)* (بریتیە لە) : (لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَسُبْحَانَ اللَّهِ، وَاَللَّهُ أَكْبَرُ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلَّا بِاَللَّهِ)**». *(الباقیات الصالحات: ئەو زیکرانەن کە چاکە وپاداشتیان دەمێننەوە وبەردەوام دەبێت وهەرگیز لەناو ناچێت) ، **(لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ، واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-. سُبْحَانَ اللَّهِ، واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا. اَللَّهُ أَكْبَرُ، واتە: خودا لە هەموو کەس وشتێک گەورەترە. الْحَمْدُ لِلَّهِ، واتا: حەمد وئەوپەڕی سوپاس بۆ خودا. لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلَّا بِاَللَّهِ، واتە: هیچ هێز وتوانایەکمان مەگەر ئەو هێز وتوانایەى خودا پێمانی دەبەخشێت)
ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە - حاكم گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو وشە هەیە خۆشەویسن لای الله وئاسانن لە سەر زمان وقورسن لە سەر تەرازوی چاکە کاری: (سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ، سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ) واتە: (وپاک وبێگەری بۆ خودای مەزن، پاک وبێگەری بۆ خودا وسوپاس بۆ ئەو)».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بڵێم: (سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر)^؛ ئەوا خۆشەویستترە لە لام لە ئەوەى خۆری بەسەردا هەڵهاتووە (مەبەستی دونیایە)». ^[ (سبحان الله) واتا: الله پاک وبێ گەردە وهەموو کەموکورتی وعەیبێک لە ئەو زاتە دوورە، (الحمد لله) واتا: وسوپاس وحەمد بۆ الله، (لا اله الا الله) واتا: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، (الله أكبر) واتا: الله لە هەموو شتێک گەورەترە ]
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
عَنْ أَبِي مَالِكٍ الْأَشْجَعِيُّ عَنْ أَبِيهِ قَالَ: كَانَ الرَّجُلُ إِذَا أَسْلَمَ عَلَّمَهُ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الصَّلَاةَ، ثُمَّ أَمَرَهُ أَنْ يَدْعُوَ بِهَؤُلَاءِ الْكَلِمَاتِ: «اللهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَاهْدِنِي وَعَافِنِي وَارْزُقْنِي». وَفِي رِوَايَةٍ: أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَتَاهُ رَجُلٌ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ كَيْفَ أَقُولُ حِينَ أَسْأَلُ رَبِّي؟ قَالَ: «قُلْ: اللهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَعَافِنِي وَارْزُقْنِي» وَيَجْمَعُ أَصَابِعَهُ إِلَّا الْإِبْهَامَ «فَإِنَّ هَؤُلَاءِ تَجْمَعُ لَكَ دُنْيَاكَ وَآخِرَتَكَ».
رواه مسلم