فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی
متاح بـ 15 لغة
«لە عبداللە کوڕی ئەبی ئەوفاوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەندێک لەو ڕۆژانەى کە ڕووبەڕووی دوژمن دەبوویەوە؛ چاوەڕێی دەکرد، ئەگەر خۆر بەرەو ئاراستەی خۆرئاوا بڕۆیشتایە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو هاوەڵاندا هەڵدەستا ودەیفەرموو:«ئەی خەڵکینە، هیوای ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن مەخوازن، وداوای سەلامەت بوون (عافیەت وپاراستن) بکەن لە خواى گەورە، ئەگەر بە دوژمنەکان گەیشتن؛ ئەوا ئارام بگرن، وبزانن کە بەهەشت لە ژێر سێبەری شمشێرەکاندایە»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «(اللهمَّ مُنزِلَ الْكتاب، وَمُجْرِيَ السَّحاب، وَهازم الأَحْزاب: اهْزِمهم، وَانصُرنا علَيهم)*». *(واتە: خودایە، ئەی ئەو زاتەى کە کتێبت -قورئانت- دابەزاندووە، وهەورەکان دەجوڵێنیت -بە پێی ویستی خۆت-، وشکست دەهێنیت بە سوپاکان -سوپاکانى بێباوەڕان-: خودایە، شکست خواردوویان بکەیت، وئێمە سەربخە بەسەریاندا)»ترجمة بالمعنى ·
ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية








