حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

متاح بـ 60 لغة
«لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە پیاوێک کە بۆ ئازایەتی شەڕ دەكات، یان بۆ دەمارگیری یان بۆ ڕیا بازی شەڕ دەکات، ئایا کام لەمانە لە پێناو خوای گەورەیە؟ ئەویش فەرمووی: «ئەوەی بجەنگێت بۆ ئەوەی وشەی خوای گەورە بەرز بێت، ئەمە لە پێناو خوای گەورەیە».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بە جیاوازی مەبەستی جەنگاوەران لەكاتی جەنگ كردندا؛ هەیە دەجەنگێت بۆ ئەوەی بووترێت ئازایە وهەیە لە پێناو دەمارگیری دەجەنگێت وهەیە دەجەنگێت بۆ ئەوەی شوێنی دیار بێت وهتد، كام لەمانە لەپێناو خوای گەورەیە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی جەنگاوەر لە پێناو خوای گەورە ئەوەیە: كە دەجەنگێت بۆئەوەی وشەی الله بەرز بێت.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية