حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 43 لغة
«لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- مرۆڤەکان لە سەرەتا بۆ کۆتایان کۆ دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئاڵایەک بەرز دەکرێتەوە بۆ هەموو خیانەتکارێک (ناپاکێک)، دەووترێت: ئەمە خیانەتی فڵانی کوڕی فڵانە».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كاتێك خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لە یەكەم مرۆڤەوە بۆ كۆتایان كۆدەكاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەوا هەموو خیانەتكارێك كە پەیمانی شكاندووە و وەفادار نەبووە لەگەڵ الله یان لەگەڵ خەڵكی؛ نیشانەیەكی لەلا دادەنرێت كە بەهۆیەوە ئابڕووی دەچێت وئاماژەیە بۆ خیانەتەكەی، ولەو ڕۆژەدا بانگ دەكرێت: ئەمە خیانەتی فڵانی كوڕی فڵانە؛ بۆئەوەی خراپەی كردەوەكەی دەربكەوێت لەلای خەڵكی مەحشەر.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية