چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان
متاح بـ 18 لغة
«لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر ئێوارەی بەسەردا بهاتایە دەیفەرموو: «(أمسينا وأمسى الملك لله، والحمد لله، لا إله إلا الله وحده لا شريك له)*». گێڕەرەوەى فەرموودەکە دەڵێت: پێم وابێت هەروەها فەرموویەتی: «(له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير، ربِّ أسألك خير ما في هذه الليلة وخير ما بعدها، وأعوذ بك من شر ما في هذه الليلة وشر ما بعدها، رب أعوذ بك من الكسل، وسُوءِ الكِبَرِ، رب أعوذ بك من عذاب في النار، وعذاب في القبر)**»، وئەگەر بەیانی بەسەردا بهاتایە هەمان شتی دەفەرموو: «(أصبحنا وأصبح الملك للە)^». *(واتە: ئێوارەمان بەسەردا هات، وئێوارە هات هەموو موڵکێک هەر بۆ خواى گەورەیە، وحەمد وسوپاس بۆ خودا، وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە)، **(واتە: هەموو شتێک موڵکی ئەوە (ئەو خاوەن هەموو موڵکێکە)، وحەمد وسوپاس بۆ ئەو زاتە، وئەو لەسەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە، خودایە داوای هەموو خێرێکت لێدەکەم کە لە ئەم شەوەدا ڕوودەدات وئەو خێرەش لە پاش ئەم شەوە دێت، وخودایە پەنات پێدەگرم لە هەموو شەڕ وزیانێک کە لە ئەم شەوە ڕوودەدات، ولە ئەو شەڕ وزیانەش لە پاش ئەم شەوە دێت، خودایە پەنات پێدەگرم لە تەمەڵی (لاوازى)، ولە شەڕ وزیانی بەتەمەن بوون (پیربوون)، وخودایە پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ ولە سزای ناو گۆڕ)، ^(واتە: بەیانیمان بەسەردا هات وبەیانی هات وهەموو موڵکێک هەر بۆ خواى گەورەیە)»ترجمة بالمعنى ·
ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية








