حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:

متاح بـ 42 لغة
«لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «فەزڵ وپاداشتی نوێژێک کە بە کۆمەڵ (بە جەماعەت) ئەنجامبدرێت بیست وپێنج هێندەی نوێژی یەکێکتانە بە تەنها، وفریشتەکانی شەو وفریشتەکانى ڕۆژ کۆدەبنەوە لە نوێژی بەیانیدا»، پاشان ئەبو هورەیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەم ئایەتە بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: ﴿إِنَّ قُرْآنَ الفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا﴾ [الإسراء: 78] واتە: ﴿بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی ھەمیشە دەبینرێت وشاهێدی لەسەر دەدرێت (لەلایەن فریشتەکانی شەو وڕۆژەوە)﴾.»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە پاداشتی ئەنجامدانی نوێژی كۆمەڵ بۆ پیاو لەگەڵ ئیمامدا؛ بیست وپێنج هێندەی پاداشتی نوێژ كردنیەتی بە تاك لە ماڵەوە یان لە دوكانەكەیدا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی كرد كە فریشتەكانی شەو وڕۆژ كۆدەبنەوە لە نوێژی بەیانیدا، دواتر ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- ئەم ئایەتەی وەكو بەڵگەیەك هێنایەوە لەسەر ئەم باسە، ووتی: بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: ﴿إِنَّ قُرْآنَ الفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا﴾ واتە: ﴿بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی ھەمیشە دەبینرێت وشاهێدی لەسەر دەدرێت (لەلایەن فریشتەکانی شەو وڕۆژەوە)﴾. [الإسراء: 78]، واتا: نوێژی بەیانی فریشتەكانی شەو وڕۆژ ئامادەی دەبن وشاهێدی لەسەر دەدەن.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية