حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

متاح بـ 54 لغة
«لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستی گرتم وفەرمووی: «ئەی موعاز، والله، من تۆم خۆش دەوێت»، هەروەها فەرمووی: «ئامۆژگاریت دەکەم ئەی موعاز، واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ) واته: (ئەی خودایە؛ یارمەتیم بدە لە سەر زیکر ویاد کردنت، وسوپاس کردنت، وپەرستنت بە شێوەیەکی ڕێک وجوان)».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی موعازی گرت -ڕەزای خوای لێبێت-، وپێی فەرموو: والله من تۆم خۆشدەوێت، وئامۆژگاریت دەكەم ئەی موعاز؛ واز مەهێنە لەوەی لەپاش هەموو نوێژێك بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ: ئەی خودایە؛ یارمەتیم بدە لە سەر زیکر ویاد کردنت)؛ لە هەموو قسە وكردەوەیەك كە ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە گوێڕایەڵی پەروەردگار. (وَشُكْرِكَ:وسوپاس کردنت)؛ بە بەخشینی نیعمەتەكان ودوورخستنەوەی ناڕەحەتیەكان. (وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ:وپەرستنت بە شێوەیەکی ڕێک وجوان)؛ بە دڵسۆزی بۆ الله وشوێنكەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

المصدر
رواه أبو داود والنسائي وأحمد
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية