فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی
لە مەعدان كوڕی ئەبی تەڵحەی ئەلیعمریەوە دەڵێت:
متاح بـ 59 لغة
«لە مەعدان كوڕی ئەبی تەڵحەی ئەلیعمریەوە دەڵێت: گەیشتم بە سەوبان (بەندەی ئازاد كراو لەلایەن) پێغەمبەری خوداوە -صلى الله علیه وسلم-، ووتم: كردەوەیەكم پێ بڵێ ئەگەر بیكەم خوای گەورە بەهۆیەوە دەمخاتە بەهەشت؟ یان دەڵێـت -ووتم-: خۆشەویستترین كردەوە لەلای خوای گەورە، (سەوبان) بێدەنگ بوو. پاشان پرسیارم لێكرد، هەر بێدەنگ بوو، پاشان سێیەم جار پرسیارم لێكرد، ووتی: ئەم پرسیارەم كرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ فەرمووی: «سوور بە لەسەر زۆر سوجدە بردن بۆ خوای گەورە؛ چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات». مەعدان دەڵێت: پاشان گەیشتم بە ئەبو دەردائـ هەمان پرسیارم لێكرد، ئەویش وەكو سەوبان وەڵامی دامەوە.»ترجمة بالمعنى ·
ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية







