حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 54 لغة
«لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی ئەو کەسەی کە زیکری پەروەردگاری دەکات وئەو کەسەی زیکری پەروەردگاری ناکات وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان».ولە ریوایەتی (مسلم)دا: «نمونەی ئەو ماڵەی کە یادی خودای تێدا دەکرێت، وئەو ماڵەی کە یادی خودای تێدا ناکرێت، وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جیاوازی ڕووندەكاتەوە لەنێوان ئەو كەسەی كە یادی الله دەكات -سبحانه وتعالی- وئەو كەسەی یادی ناكات، وەكو جیاوازی نێوان زیندوو ومردوو وایە لە سوود وڕواڵەت وجوانیان، ئەوەی یادی پەروەردگاری دەكات وەكو زیندوو وایە كە ڕواڵەتی ڕازێنراوەتەوە بە ڕۆشنایی ژیان، وناخی ڕۆشنایی زانست تێدایە، وئەوەی یادی الله ناكات وەكو مردوو وایە كە ڕواڵەتی پوچە، وناخی پوچەڵە، وهیچ سوودێكی نییە. هەروەها ماڵ بە زیندوو وەسف دەكرێت؛ ئەگەر نیشتەجێبووانی یادی الله بكەن، ئەگەرنا ئەوا ماڵێكی مردووە چونكە نیشتەجێبووانی تەمەڵن لەئاست یاد كردنی الله؛ وەسفكردنی ماڵ بە زیندوو ومردوو مەبەست لێی ئاماژە كردنە بۆ نیشتەجێبووانی ماڵەكە.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية