حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 59 لغة
«لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە -عز وجل- دەستی ڕادەخات بە شەو بۆئەوەی گوناهکارانی ڕۆژ تەوبە بکەن، ودەستی ڕا دەخات بە ڕۆژ بۆئەوەی گوناهکارانی شەو تەوبە بکەن؛ هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە تەوبەكردنی بەندەكانی قبوڵ دەكات، ئەگەر بەندە گوناهێك بكات لە ڕۆژدا ولە شەودا تەوبە بكات ؛ خوای گەورە تەوبەكەی قبوڵ دەكات، وئەگەر بەندە گوناهێك بكات لە شەودا ولە ڕۆژدا تەوبە بكات ؛ خوای گەورە تەوبەكەی قبوڵ دەكات، خوای گەورە -سبحانه وتعالی- دەستی ڕادەخات بۆ تەوبە كردن ؛ وەكو ئاسوودەیی وڕازی بوون لێی، بەردەوام دەرگای تەوبە كردن كراوەیە هەتاوەكو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەچێت ؛ ئەمیش كاتێكە كە فەرمان دەكرێت بە كۆتایی هاتنی دونیا، ئەگەر خۆر لە ڕۆژئاواوە دەرچوو ؛ دەرگای تەوبەكردن دادەخرێت.

المصدر
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية