حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:

متاح بـ 49 لغة
«لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زەکاتی سەرفیترەی فەرز کرد، صاعێک (چوار مشت) لە خورما، یان صاعێک لە جۆ، لەسەر ئازاد وبەندە، ونێر ومێ، وبچووك وگەورە لە مسوڵمانان، وفەرمانیكرد پێش دەرچوونی خەڵكی بۆ نوێژی جەژن دەبێت؛ (زەکاتى سەرفیترە) دەربکرێت».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زەكاتی سەرفیترەی واجب كردووە لە پاش تەواوبوونی مانگی ڕەمەزان، ئەمیش هێندەی كێشی صاعێكە (كە چوار مشت دەكات). المد: بریتیە لە پڕ بە هەردوو دەستی پیاوێكی مامناوەند كاتێك دەستەكانی پێكەوە دەلكێنێت، زەكاتی سەرفیترە لە خورما یان دانەوێڵە یان لە خواردنەكانی تر دەردەکرێت، لەسەر هەموو مسوڵمانێكە دەری بکات؛ ئازاد وبەندە ونێر ومێ وبچووك وگەورە، زەكاتی سەرفیترە واجبە لەسەر ئەوانەی خواردنی شەو وڕۆژێكیان هەیە، دەریدەكات بۆ خۆی و لەجیاتی ئەوانەی مەسرەفیان دەکێشێت. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بەوەی دەربكرێت لە پێش دەرچوونی خەڵكی بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية