حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

لە جوندوبی کوڕی عبداللەی قەسریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 70 لغة
«لە جوندوبی کوڕی عبداللەی قەسریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک نوێژی بەیانی بکات؛ ئەوا لە ژێر -پەیمان و- پاراستنی خودایە، بترسن وهۆشداربن لەوەى خواى گەورە بانگتان نەکات لەسەر شکاندنی شتێک لە پەیمانەکانی، هەرکەسێک خواى گەورە بانگی بکات بۆ لێپرسینەوە لەسەر پەیمانەکانى ؛ پێی دەگات وسزای دەدات، پاشان لەسەر ڕووی فڕێی دەداتە ئاگری دۆزەخەوە».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک نوێژی بەیانی ئەنجامبدات ئەوا لەژێر پاراستنی خودایە، وبەرگری لێدەکات وسەریدەخات. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دا سەبارەت بە هەڵوەشاندنە وپوچەڵکردنەوەى پەیمانی الله، ئەمیش بە وازهێنان لە ئەنجامدانى نوێژی بەیانی، یان ئازاردانى ئەو نوێژخوێنەى نوێژی بەیانی کردووە، هەرکەسێک وابکات هەوڵیداوە ئەم پەیمانە هەڵبوەشێنێتەوە، وشایستەى هەڕەشەى توندە بەوەى خواى گەورە لێپرسینەوەى لەگەڵدا بکات لەسەر پشتگوێخستنی مافەکانى، وئەوەى لەسەر ئەم بابەتە لێپرسینەوەى لەگەڵدا بکرێت ؛ تووشی سزا دەبێت، بۆیە سەرەنجام لەسەر ڕووی فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخ.

المصدر
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية