حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
قورئانی پیرۆز وزانستەكانی

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 43 لغة
«لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی هاوەڵی قورئان وەکو نمونەی خاوەنی وشتری بەستراو وایە، ئەگەر بە چاكی بیبەستێتەوە؛ دەمێنێتەوە (دەیگرێتەوە)، وئەگەر بەریبدات ئەوا دەڕوات».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

ئەو كەسەی قورئان دەخوێنێتەوە ولەسەری ڕاهاتووە -ئینجا ئەگەر ڕاستەوخۆ لە قورئانەكەوە بێت یان بە لەبەركردن-؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چواندی بە خاوەنی ئەو وشترەی كە بە توندی پەتی بەستووە بە قاچی وشترەكەوە، ئەگەر بە قایمی بیگرێت ئەوا بەردەوام دەبێت لەسەر گرتنی، بەڵام ئەگەر ئەڵقەكەی بەربدات دەڕوات وڕا دەكات، بۆیە ئەگەر هاوەڵی قورئان بەردەوام بیخوێنێتەوە وپێداچوونەوەی بۆ بكات؛ ئەوەی لەبەری كردووە لە بیری دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر وا نەكات؛ لە بیری دەچێت، ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر پێداچوونەوەی قورئان؛ ئەوا لەبەركردنیش هەر دەمێنێتەوە.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية