حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان
متاح بـ 13 لغة
«لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە هەناسەدان لە ناو پەرداخدا، یان لە فووکردن بە ناویدا».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

لەم فەرموودەیەدا ڕوونکردنەوەی ئادابەکانی خواردن وخواردنەوەى تێدایە، ولەو ئادابانەش لێرەدا باسکراوە نەهی کردنە: 1/ لە هەناسەدان: لە ناو پەرداخی خواردنەوە ولەسەر دەفر ومەنجەڵی خواردنەوە، 2/ فووکردن: بەسەر دەفر ومەنجەڵ وبە ناو پەرداخدا. سەبارەت بە هەناسەدان لە ناو پەرداخ یان بەسەر دەفر ومەنجەڵدا گەلێک زیانی تێدایە: وەکو خەوشدارکردنی پەرداخ وخواردنەکە لەسەر ئەو کەسەی دەیخواتەوە لە پاش کەسی یەکەم، هەرچەندە باشتر وایە پەرداخەکە بشۆردرێت پاش ئەوەی کەسێکی تر لێی خواردەوە چونکە ئەمە پاکژترە، وهەروەها خواردنەوە وهەناسەدان لە یەک کاتدا لەوەیە ببێتە هۆی خنکاندن ودەرنەچوونی هەناسە، وخواردنەوە هەروەکو لە سونەتدا هاتووە بە سێ هەناسە دەبێت لە دەرەوەى پەرداخەکە، وئەمیش وا دەکات خواردنەوەکە بە چێژتر بێت وئاسانتر بێت بۆ لاشە کە هەرسی بکات، وهەروەها لە فەرموودەکە نەهی کراوە لە فووکردن بە ناو پەرداخ یان بەسەر دەفرى خواردن یان بە ناو مەنجەڵی خواردنەوەدا بۆ ئەوەى خواردن یان خواردنەوەکە سارد ببێتەوە، وئەمیش بۆ پاراستنی خواردن وخواردنەوەیەکەیە لەو شتانەى لە دەمی ئەو کەسەی فوو دەکات دێتە دەرەوە لە هەوای ناپاکژ وبۆنی ناخۆش وشتی تر.

المصدر
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية