حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 55 لغة
«لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار بکەین؛ ئەوا دەبێت خێرێک بکات».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دەدات سەبارەت بە سوێند خواردن بە جگە لە الله؛ چونكە ئیماندار تەنها سوێند بە الله دەخوات، وپێمان ڕادەگەیەنێت هەركەسێك سوێند بە جگە لە الله بخوات وەكو سوێند خواردن بە لات وعوزا -كە دوو بت بوون دەپەرستران لە سەردەمی جاهیلیەت (لە پێش ئیسلام)- یان سوێند خواردن بە شتێكی تر؛ ئەوا واجبە دەستبەجێ بڵێت: (لا إله إلا الله)، وئەمە كەفارەتی سوێند خواردنە بە جگە لە الله. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەو كەسەی بە هاوڕێكەی بڵێت: وەرە با قومار بكەین، (قومار: ئەوەیە دوو كەس یان زیاتر كێبڕكێ بكەن لەسەر شتێك وئەوەی بردیەوە پارەی كۆكراوەكەی نێوانیان دەباتەوە، ولەوەیە هەریەكێكیان تووشی دۆڕان یان بردنەوە بێت)، ئەوەی ئەم قسەیە بكات؛ واجبە شتێك بكاتە خێر وەكو كەفارەتێك بۆ بانگەشە كردنەكەی.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية