حديث للعالم
كل جمعة

الجمعة: دعاء وسلام

أدعية وآداب سلام تناسب يوم الجمعة ولقاء الناس.

3 أحاديث
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان دوو سوژدەکەدا دەیووت: «اللهم اغفر لي، وارحمني، وعافني، واهدني، وارزقني»^. ^(واتە: خودایە لێم خۆش ببە، وڕەحمم پێبکە، وسەلامەت وتەندروست باشم بکە، وهیدایەتم بدە، وڕزقم پێ ببەخشە).(أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەیەکی بکردایە سێ جار دووبارەی دەکردەوە هەتاوەکو خەڵکی لێی تێبگەن، وئەگەر بهاتایە بۆ لای کۆمەڵێک ئەوا سێ جار سەلامی لێیان دەکرد».بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە یەزیدی کوڕی حەیانەوە دەڵێت: «من و حوصەینی کوڕی سەبرە و عەمروی کوڕی موسلیم چووین بۆ لای زەیدی کوڕى ئەرقەم -ڕەزای خوای لێبێت- کاتێک لای دانیشتین، حوصەین پێی ووت: ئەی زەید تۆ چاکەى زۆرت ئەنجامداوە، پێغەمبەرت بینیووە -صلى اللە علیە وسلم-، گوێت له فەرموودەی بووه، غەزات لەگەڵ كردووه، له پشتيەوە نوێژت كردووه، بەڕاستى خێری زۆرت ئەنجامداوە، ئەی زەید بۆمان بگێڕەوە چیت له پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بیستووه، ئەویش (زەید) ووتى: ئەى کوڕبرام (والله) من تەمەنم گەوره بووه، و ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەو سەردەمەدا چووە، هەندێ شتم لە یاد چووه لەوانەی کەلەبەرم كردبوو له پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەوەی پێتان دەڵێم وەریبگرن، وئەوەی باسى ناکەم زۆرم لێمەكەن، پاشان ووتى: پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لە نێوانمادا هەستا بۆ وتاردان لە نزیک کانیەک بە ناوى (خوم) لە نێوان مەککە ومەدینە، وحەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد، وئامۆژگاری خەڵکی کرد وبە بیری خەڵکی هێنایەوە، لە پاشاندا فەرمووی: «دوای ئەمە، ئاگاداربن ئەی ئادەميزادەكان، من مرۆڤێکم نزیکه نێردراوی خودا بێت و وەڵامى بدەمەوە، من دوو شتى گەورەتان بۆ جێدەهێڵم: یەکەميان پەیامى خودا (قورئان) كه ڕێنمایی ونووری تێدایه، دەست بە پەیامى خودا بگرن وپەیڕەوى بکەن (فەرمانەکانی جێبەجێ بکەن و خۆتان لە نەهی لێکراوەکانی بە دووربگرن -جێبەجێی مەکەن-)»، هانى دان بۆ پابەندبوون به قورئانەوە، پاشان فەرمووی: «بنەماڵەی من (أهل البيتي: ئەهلی بەیتی من)، خوداتان لەبیر بێت (لە کاتی مامەڵە کردن) لەگەڵ بنەماڵەی من، خوداتان لەبیر بێت (لە کاتی مامەڵە کردن) لەگەڵ بنەماڵەی من»، حوصەين پێی ووت: كێن بنەماڵەی ئەو ئەی زەید؟ خێزانەکانی بنەماڵەی ئەون نین؟ ووتى: خێزانەكانی بنەماڵەی ئەون، بەڵام لێرەدا بنەماڵەی ئەو کەسانێکن کە نابێت زەکاتیان پێبدرێت (ونابێت ئەوانیش وەری بگرن)؟ (حوصەین) ووتی: ئەوان کێن؟ (زەید) ووتى: ئالی -بنەماڵەی- عەلى وئالی عەقیل وئالی جەعفەر وئالى عەباس، (حوصەین) ووتی: هەموو ئەمانە بێبەش دەبن لە زەكات؟ (زەید) وتی: بەڵێ». لە گێڕانەوەیەکی تردا: «من دوو شتی گەورەتان بۆ جێدەهێڵم: یەکەمیان پەیامی خودا (قورئان) کە پەیمانی خودایە، هەرکەسێک شوێنی بکەوێت وپەیڕەوی بکات لەسەر هیدایەتە -لەسەر ڕێگای ڕاستە- وهەرکەسێک وازی لێبهێنێت -کردەوەى پێنەکات- ئەوا لەسەر گومڕاییە».موسلیم گێڕاویەتیەوە