حديث للعالم
قورئانی پیرۆز وزانستەكانی

ڕاڤەکردنی قورئان (تەفسیری قورئان)

2 حديث

2 حديث

لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەکەوێت، ئەگەر هەڵبێت خەڵکی دەیبینن هەموویان ئیمان دەهێنن، ئەوە کاتێک دەبێت کە: {لاَ يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ، أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا} [الأنعام: 158] واتە: {باوەڕھێنان سوود ناگەیەنێت بەھیچ کەس کە پێشتر بڕوای نەھێنا بێت یان ھیچ خێروچاکەیەکی نەکردبێت لەگەڵ ئیمانەکەیدا}، وقیامەت ڕوودەدات بەشێوەیەک کە دوو پیاو پۆشاکێکیان ڕاخستووە لەنێوانیان ناتوانن مامەڵەکە تەواو بکەن، وناتوانن بیپێچنەوە، وقیامەت ڕوودەدات لە کاتێکدا پیاوێک شیری وشترەکەى هەڵگرتووە، ناتوانێت بیخواتەوە، وقیامەت ڕوودەدات وکەسێک عەماراوەکەى چاکدەکات -ئامادەی دەکات- بەڵام -مەڕوماڵاتەکەى- ناتوانن لێی بخۆنەوە، وقیامەت ڕوودەدات ویەکێکتان پارووەکەى بەرزکردووەتەوە بەرەو دەمی بەڵام ناتوانێت بیخوات».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسی كوڕی مالیكەەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «كاتێك ئەم ئایەتانە دابەزی: (إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُبِينًا لِيَغْفِرَ لَكَ اللَّهُ) هەتاوەكو (عِنْدَ اللَّهِ فَوْزًا عَظِيمًا﴾ [الفتح: 1-5]، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵەكانی گەڕانەوە لەپاش تەواوبوونی ڕێكەوتننامەی حودەیبیە؛ لە ڕێگادا هاوەڵان تووشی غەم وخەفەتێكی زۆر بوون، بەتایبەتی پاش ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قوربانیە دیارییەكانی سەربڕی لە حودەیبیە وگەڕایەوە بۆ مەدینە، وفەرمووی: «(چەند) ئایەتێكم بەسەردا دابەزیووە خۆشەویستترە لەلام زیاتر لە هەموو دونیا».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە