قورئانی پیرۆز وزانستەكانی
لە ئەبی ئومامەى ئەلباهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
متاح بـ 38 لغة
«لە ئەبی ئومامەى ئەلباهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «قورئان بخوێنن؛ چونکە ڕۆژی قیامەت دێت وشەفاعەت دەکات بۆ هاوەڵانی^، دوو ڕووناکیەکە بخوێنن سورەتی -البقرة وآل عمران-، ڕۆژی قیامەت دێن وەکو دوو هەور وان، یان وەکو دوو سێبەر وان، یان وەکو دوو کۆمەڵ باڵندەى ڕیزبەستوو وان، بەرگری دەکەن لە هاوەڵانیان، سورەتی -البقرة- بخوێنن، چونکە خوێندنەوەى بەرەکەتە (پیرۆزیە بۆ بەندە)، و وازلێهێنانی حەسرەت وپەشیمانیە، وساحیرەکان ناتوانن بەرامبەری بوەستنەوە^^». ^(هاوەڵانی: واتە ئەوانەى دەیخوێنن ولێی تێدەگەن وکردەوەى پێدەکەن؛ وهەموو شتێک دەگرێتەوە کە بەندە ببەستێتەوە بە قورئانی پیرۆز)، ^^(ناتوانن بەرامبەری بوەستنەوە: واتا سیحری ساحیرەکان پوچەڵ دەکاتەوە)»ترجمة بالمعنى ·
ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية








