KU
فەزڵەکانی قورئان
فەزڵی سورەت وئایەتەکان
9 حديث
فەزڵی گرنگیدان بە قورئان
9
فەزڵی سورەت وئایەتەکان
9
9 حديث
لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک سورەتی -الکهف-ی دەخوێند، وئەسپەکەى بە دوو گوریس بەستبووەوە، هەورێک سێبەری بۆی دروستکرد، ولێی نزیک بووەوە، وئەسپەکەى زۆر ناڕەحەت بوو (لە ترسی ئەم هەورە)، سبەی پیاوەکە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەى بۆی باسکرد، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرموو: «ئەوە سەکینەتە (ئارامییە) بەهۆی (خوێندنی) قورئانەوە دادەبەزێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، شەیتان ڕادەکات لەو ماڵەی کە (سورەتی البقرة)ی تێدا دەخوێندرێت».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی دەرداوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) لەبەر بكات؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال». ولە گێڕانەوەیەکدا: « -دە ئایەت- لە کۆتایی (سورەتی الکهف)».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی -البقرة- بخوێنێت لە شەودا ئەوا ئەو شەوە پارێزراوە وئەوکارە بەسە بۆی».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی سەعید رافیع کوڕی المعلى -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئایا مەزنترین سورەتی قورئانت فێر بکەم پێش ئەوەى لە مزگەوت دەربچیت؟»، دەستمی گرت، کاتێک ویستمان دەربچین، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، تۆ فەرمووت: مەزنترین سورەتی قورئانت فێر دەکەم؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «الحَمْدُ للهِ رَبِّ العَالَمِينَ (واتا: سورەتی الفاتحة)، ئەمە ئەو حەوت ئایەتەیە کە زۆر دەخوێندرێت وبریتیە لە قورئان وخوێندنەوە مەزنەکە کە بە من بەخشراوە».
بوخاری گێڕاویەتیەوە
لە عوقبەی کوڕی عامرەوەى -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا نەتبینی ئەمشەو هەندێک ئایەت بۆ سەرم دابەزی وەکو ئەمانە هەرگیز نەبینراوە؟ (قل أعوذ برب الفلق -سورەتی الفلق-) و(وقل أعوذ برب الناس -سورەتی الناس-)».
موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی ئومامەى ئەلباهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «قورئان بخوێنن؛ چونکە ڕۆژی قیامەت دێت وشەفاعەت دەکات بۆ هاوەڵانی^، دوو ڕووناکیەکە بخوێنن سورەتی -البقرة وآل عمران-، ڕۆژی قیامەت دێن وەکو دوو هەور وان، یان وەکو دوو سێبەر وان، یان وەکو دوو کۆمەڵ باڵندەى ڕیزبەستوو وان، بەرگری دەکەن لە هاوەڵانیان، سورەتی -البقرة- بخوێنن، چونکە خوێندنەوەى بەرەکەتە (پیرۆزیە بۆ بەندە)، و وازلێهێنانی حەسرەت وپەشیمانیە، وساحیرەکان ناتوانن بەرامبەری بوەستنەوە^^». ^(هاوەڵانی: واتە ئەوانەى دەیخوێنن ولێی تێدەگەن وکردەوەى پێدەکەن؛ وهەموو شتێک دەگرێتەوە کە بەندە ببەستێتەوە بە قورئانی پیرۆز)، ^^(ناتوانن بەرامبەری بوەستنەوە: واتا سیحری ساحیرەکان پوچەڵ دەکاتەوە)
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟»، -ئوبەی- دەڵێت: ووتم: الله وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن. فەرمووی: «ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟» دەڵێت: ووتم: {اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ} [البقرة: 255] واتە: {الله ئەو خودایەیە کە ھیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ھەمیشە زیندووە وتەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرەکانە)}، دەڵێت: لەسەر سینگمی دا، وفەرمووی: «واللە پیرۆزبێت لێت زانست وزانیاری ئەی ئەبا مونزیر».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
عن أبي الدرداء عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «أيعجز أحدكم أن يقرأ في ليلة ثلث القرآن؟» قالوا: وكيف يقرأ ثلث القرآن؟ قال: «قل هو الله أحد تعدل ثلث القرآن».
رواه مسلم