حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 62 لغة
«لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فەرمانم پێکراوە کە لە سەر حەوت ئێسک سوجدە بەرم: لەسەر نێوچەوان وبەدەستی ئاماژەی بۆ لووتی کرد (واتا نێوچاوان ولووت یەکەم ئەندامە)، وهەردوو دەستەكان، وهەردوو ئەژنۆكان، وسەرە پەنجەی پێیەكان، وجلەکان وقژم کۆنەکەمەوە (لەكاتی نوێژكردندا)».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە خوای گەورە فەرمانی پێكردووە لەسەر حەوت ئەندامی لاشە سوجدە ببات؛ ئەوانیش بریتین لە: یەكەم: نێوچەوان؛ كە ئەمیش بەشی سەرەوەی ڕووە لەسەرووی لووت وچاوەكان، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەدەستی ئاماژەی بۆ لووتی كرد، وەكو ئاماژەیەك بۆ ئەوەی نێوچەوان ولووت بەیەك ئەندام هەژمار دەكرێن لە حەوت ئەندامەكە، وبۆ جەختكردنەوە لەسەر ئەوەی دەبێت سوجدەبەر لووتی بدات لەسەر زەوی. ئەندامی دووەم وسێیەم: هەردوو دەست. ئەندامی چوارەم وپێنجەم: ئەژنۆكان. ئەندامی شەشەم وحەوتەم: پەنجەی پێیەكان. وفەرمانی پێمان كردووە بەوەی قژ نەبەستینەوە، وجلەكانمان كۆ نەكەینەوە بەسەر یەكتر لەكاتی سوجدە بردن ؛ بەمەبەستی پاراستنی، بەڵكو وەكو خۆی وازی لێدەهێنن بۆ ئەوەی بكەونە سەر زەوی، و لەگەڵ ئەندامەكانی تر سوجدە ببەن.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية