حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
بانگەوازخواز وئەمر بە چاکەکاری ونەهی کردن لە خراپەکاری
متاح بـ 20 لغة
«لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «باسی ئەو شتانە بکەن بۆ خەڵکی کە ئەقڵیان درکی پێدەکات ولێی تێدەگەن، ئایا دەتانەوێت خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی بە درۆ بخرێنەوە؟».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

ئەمیری باوەڕداران عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- ڕێنمایی ئەوە دەدات کە پێویستە باسی ئەو شتانە بکرێت بۆ خەڵکی کە ناسراوە وسوودی هەیە بۆیان لە بنچینەی ئاین وحوکمەکانی ئەویش لە بابەتەکانی (یەک خوا پەرستی - تەوحید) وحەڵاڵ وحەرام، و وازهێنان لەو شتانەی کە پەیوەندی بەمانەوە نییە بە تایبەت ئەو شتانەی کە پێویست نییە باسبکرێن چونکە باسکردنیان لەوەیە ببێتە هۆی ڕەتدانەوەی هەق ودروست بوونی گومان وقبوڵ نەکردنی، وهەروەها لەوەیە قورسی بێت لەسەریان کە تێی بگەن.

المصدر
بوخاری گێڕاویەتیەوە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية