حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
بانگەوازخواز وئەمر بە چاکەکاری ونەهی کردن لە خراپەکاری
متاح بـ 20 لغة
«لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێویستە لەسەر مسوڵمان گوێڕایەڵ بێت وفەرمانەکان جێبەجێبکات لە هەرشتێک پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت، مەگەر فەرمانى پێبکرێت بە ئەنجامدانى تاوانێک؛ ئەگەر فەرمانی پێکرا بە ئەنجامدانى تاوانێک ئەوا نابێت گوێڕایەڵ بێت ونابێت فەرمانەکە جێبەجێبکات».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

ئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەی واجب بوونی گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکانى دەسەڵاتداری تێدایە، جا ئەگەر فەرمانەکە لەوانە بێت بە لامانەوە ڕەوایە یان بە لامانەوە ناڕەحەتە وڕەوا نییە، مەگەر فەرمان بکات بە تاوان وگوناهێک ئەوا لەم حاڵەتەدا نابێت گوێڕایەڵی بکرێت ونابێت فەرمانەکانى جێبەجێ بکرێت تەنها لەم تاوانەدا.

المصدر
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية