حديث للعالم
سیاسەتی شەرعی

مافی پێشەوا لەسەر دانیشتوان

3 حديث

3 حديث

لە عەدی کوڕی عەمەیرەی کیندی -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر کەسێکمان له ئێوه کرده كاربەدەست، ودەرزیيەكى دروومان يان زیاترى لێ شاردینەوە ئەوە خیانەتە وله ڕۆژی قيامەتتدا گيرۆدە دەبێت (وەکو دز حسێبی بۆ دەکرێت)»، پیاوێکی ڕەش پێست له ئەنساڕیەکان هەستا، وەکو ئەوە وابێت ئێستا لەبەرچاومدایە، و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەو ئەرکەم لێوەربگرەوە که پێت سپاردووم، فەرمووى: «تۆ چیت دەوێت؟»، ووتى: لە تۆوە بیستوومە کە ئەوه وئەوەت فەرمووە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووى: «من ئێستاش دەیڵێم: ھەرکەسێکمان له ئێوه کرده كاربەدەست؛ با (ھەرشتێکی دەستکەوت) كەم وزۆریمان بۆ بهێنێت، ئەوەی كه پێى دەدرێت وەریبگرێت, وئەوەيشی پێی نادرێت دەستى لێهەڵبگرێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێویستە لەسەر مسوڵمان گوێڕایەڵ بێت وفەرمانەکان جێبەجێبکات لە هەرشتێک پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت، مەگەر فەرمانى پێبکرێت بە ئەنجامدانى تاوانێک؛ ئەگەر فەرمانی پێکرا بە ئەنجامدانى تاوانێک ئەوا نابێت گوێڕایەڵ بێت ونابێت فەرمانەکە جێبەجێبکات».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى گوێڕایەڵی فەرمانەکانى من بکات؛ ئەوا گوێڕایەڵی فەرمانەکانى خواى گەورەی کردووە، ئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى من بکات؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورەی کردووە، ئەوەى گوێڕایەڵی پێشەوا (ئەمیر) بکات؛ ئەوا گوێڕایەڵی منی کردووە، ئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى پێشەوا (ئەمیر) بکات؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانەکانى منی کردووە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری