حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 54 لغة
«لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «خەو بینینی چاک لە لایەن خوای گەورەوەیە، وخەو بینینی ناخۆش لە لایەن شەیتانەوەیە، ئەگەر یەكێكتان خەوێکی بینی کە لێی دەترسا ئەوا باسی سێ جار تف بکات بە لای چەپیدا، وپەنا بگرێ بە خوای گەورە لە شەڕ وخراپەی، ئەگەر (وا ڕەفتار بكات) ئەوا خەونەکە زیانی پێ ناگەیەنێت».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خەون بینینی خۆش وئاسوودە بەخش لە خوداوەیە، وئەو خەونەی حەزی پێناكات ودڵتەنگی دەكات لە شەیتانەوەیە. هەركەسێك لە خەوندا شتێكی بینی كە حەزی پێناكات؛ ئەوا با تف بكات بە لای چەپیدا، وپەنا بە خودا بگرێت لە شەڕ وخراپەی ئەو خەونە؛ ئەگەر بەم شێوەیە ڕەفتار بكات ئەوا خوای گەورە ئەم شتانەی كردووە بە هۆكاری سەلامەتبوون لەو شەڕ وزیانەی كە لەوەیە بەهۆی خەونە ناخۆشەكەوە تووشی بێت.

المصدر
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية