بیروباوەڕ (عەقیدە)
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەگێڕێتەوە:
متاح بـ 53 لغة
«لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەگێڕێتەوە: كە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: خواى گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «من بە گوێرەی گومان بردنی بەندەکەمم بە من، من لەگەڵ بەندەکەمم كاتێك زیکر ویادی من دەکات، ئەگەر لە نەفسی خۆیدا یادی من بكات؛ منیش لە نەفسی خۆمدا یادی ئەو دەكەم، ئەگەر لە كۆڕ وكۆبوونەوەیەكدا یادی من بكات؛ ئەوا من لە كۆڕ وكۆبوونەوەیەكی خێرتر لە ئەوان یادی دەكەم، ئەگەر بستێک لە من نزیک ببێتەوە ئەوا من باڵێک لە ئەو نزیک دەبمەوە، ئەگەر باڵێک لە من نزیک ببێتەوە ئەوا من چوار باڵ (باعێك) لە ئەو نزیک دەبمەوە، ئەگەر بە ڕێكردنەوە بێت بۆ لام ئەوا من بە خێراییەوە دێم بۆ لای».»ترجمة بالمعنى ·
ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية








