حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
بیروباوەڕ (عەقیدە)

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 70 لغة
«لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)، یان شتێک لە قەرزەکەی لەسەر کەم بکاتەوە؛ ئەوا اللە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە رۆژی قیامەتدا لە رۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری ئەو نەبێت».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک دەرفەت وماوەى زیاتر بدات بە قەرزدار یان شتێک لە قەرزەکەى لەسەر کەمبکاتەوە، ئەوا پاداشتەکەى: خواى گەورە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لەڕۆژی قیامەتدا ؛ لەو ڕۆژەى کە خۆر نزیک دەبێتەوە لەسەری بەندەکان وگەرمیەکی زۆر بەتین تووشیان دەبێت. بۆیە هیچ یەکێک سێبەر نادۆزێتەوە مەگەر ئەو کەسەی خواى گەورە بیخاتە ژێر عەرشی خۆی.

المصدر
(الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية