فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی
متاح بـ 17 لغة
«لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا چی (کردەوەیەک) هاوشێوەى جیهاد وتێکۆشانە لە پێناو خواى گەورە؟ ئەویش فەرمووی: «ئێوە ناتوانن ئەنجامی بدەن»، دوو یان سێ جار هەمان پرسیاریان کرد، هەر فەرمووی: «ئێوە ناتوانن ئەنجامی بدەن»، وپاشان فەرمووی: «نمونەى کەسی تێکۆشەر (موجاهید) لە پێناو خواى گەورە وەکو نمونەى ڕۆژووگر و شەونوێژکارە کە ئایەتەکانى خواى گەورە دەخوێنێت وبێزار نابێت لە ڕۆژووگرتن ونوێژکردن، هەتاوەکو تێکۆشەر (موجاهید) لە پێناو خواى گەورە دەگەڕێـتەوە». ولە گێڕانەوەى (البخاري)دا: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کردەوەیەکم پێ بڵێ کە هاوشێوەى جیهاد کردن بێت لە پێناوى خواى گەورە (لە پاداشتدا)؟ ئەویش فەرمووی: «هیچ کردەوەیەک نادۆزمەوە» پاشان فەرمووی: «ئایا دەتوانیت ئەگەر موجاهید دەرچوو؛ بچیتە نێو مزگەوتەوە بەردەوام نوێژ بکەیت وهەرگیز بێزار نەبیت وڕۆژوو بگریت وهەرگیز نەیشکێنیت؟»، (پیاوەکە) ووتی: «ئایا کێ دەتوانێت ئەوە بکات؟».»ترجمة بالمعنى ·
ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية








