حديث للعالم
جیهاد

فەزڵی جیهاد کردن

11 حديث

11 حديث

لە فەزاڵەی کوڕی عوبەید وسەلمانی فارسی وعوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو مردوویەک کردەوە چاکەکانى مۆری لەسەر دەدرێت (دەوەستێت) جگە لەو کەسەی لە پێناو خواى گەورە لە پاسەوانیکردندایە (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان)، کردەوەکانى بەردەوام زۆر دەبێت هەتا ڕۆژی قیامەت، ولە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى نێو گۆڕ دەپارێزرێت».تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە، وشوێنی قامچی یەکێکتان لە بەهەشتدا خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە، ودەرچوونێکی بەندە لە بەیانیان وئێواراندا (بۆ جیهاد وتێکۆشان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەربریندارێک لە پێناو خواى گەورە بریندار بکرێـت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت، وبرینەکەى خوێنی لێوە دەردەچێت: ڕەنگ ڕەنگی خوێنە، وبۆن بۆنی میسکە».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە زەیدی کوڕی خالیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پێویستی موجاهیدێك جێبەجێ بكات لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا ئەو کەسەیش جیهادی ئەنجامداوە، وئەوەی پێویستی ماڵ ومنداڵی موجاهیدێك جێبەجێ بکات لە سەر خێر؛ ئەوا ئەو كەسەیش جیهادی ئەنجامداوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عبداللەی کوری عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە هەموو شتێکی شەهید خۆش دەبێت جگە لە قەرز نەبێت»، لە گێڕانەوەیەکی تریدا: «کوژران لە پێناو خواى گەورە هۆکاری لێخۆشبوونە لە هەموو شتێک جگە لە قەرز نەبێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە ترسی خواى گەورە گریا بێت ناچێتە نێو دۆزخەوە هەتاوەکو شیر دەگەڕێتەوە بۆ نێو گوان، تۆز وخۆڵێک (تووشی مرۆڤ بووبێت) لە پێناوى خواى گەورە ودوکەڵی دۆزەخ؛ پێکەوە کۆ نابنەوە».تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەو ئازارەی کە شەهید دەیچێژێت لە ئازاری کوشتن وەکو ئازاری یەکێک لە ئێوە وایە کە مێروولە دەیگەزێت».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا چی (کردەوەیەک) هاوشێوەى جیهاد وتێکۆشانە لە پێناو خواى گەورە؟ ئەویش فەرمووی: «ئێوە ناتوانن ئەنجامی بدەن»، دوو یان سێ جار هەمان پرسیاریان کرد، هەر فەرمووی: «ئێوە ناتوانن ئەنجامی بدەن»، وپاشان فەرمووی: «نمونەى کەسی تێکۆشەر (موجاهید) لە پێناو خواى گەورە وەکو نمونەى ڕۆژووگر و شەونوێژکارە کە ئایەتەکانى خواى گەورە دەخوێنێت وبێزار نابێت لە ڕۆژووگرتن ونوێژکردن، هەتاوەکو تێکۆشەر (موجاهید) لە پێناو خواى گەورە دەگەڕێـتەوە». ولە گێڕانەوەى (البخاري)دا: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کردەوەیەکم پێ بڵێ کە هاوشێوەى جیهاد کردن بێت لە پێناوى خواى گەورە (لە پاداشتدا)؟ ئەویش فەرمووی: «هیچ کردەوەیەک نادۆزمەوە» پاشان فەرمووی: «ئایا دەتوانیت ئەگەر موجاهید دەرچوو؛ بچیتە نێو مزگەوتەوە بەردەوام نوێژ بکەیت وهەرگیز بێزار نەبیت وڕۆژوو بگریت وهەرگیز نەیشکێنیت؟»، (پیاوەکە) ووتی: «ئایا کێ دەتوانێت ئەوە بکات؟».بوخاری گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ڕازی بێت بەوەى (الله) پەروەردگاری بێت، ئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت»، ئەبو سەعید زۆر بەلایەوە سەیر بوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دووبارەی بکەرەوە، ئەویش فەرموودەکەى دووبارە کردەوە، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «كردەوەیەك هەیە خودا بەهۆیەوە سەد پلە بەندە بەرزدەکاتەوە لە بەهەشتدا، وماوەى نێوان هەردوو پلەیەک وەکو (ماوەى دووری) نێوان ئاسمان وزەوییە»، ووتی: ئەو کردەوەیە چییە ئەى پێغەمبەری خودا؟ ئەویش فەرمووی: «جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە، جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ ڕۆژێک نییە کە ئەنجامدانی کردەوەی چاک خۆشەویست بێت لای خوای گەورە وەکو ئەم ڕۆژانە» مەبەست دە ڕۆژی یەکەمی (مانگی ذي الحجة) یە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە؟ فەرمووی: «بەڵێ، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە، جگە لە پیاوێک نەبێت کە بە نەفسی وهەموو ماڵی دەرچوو بێت، وبە هیچ شتێک لە ئەوانە نەگەڕابێتەوە».(البخاري وأبو داود) ڕیوایەتیان كردووە, وگێڕانەوەكە هی ئەمەی كۆتایە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بمرێت و نەجەنگا بێت لە پێناو خواى گەورە یان بیری لە جەنگان نەکردبێتەوە لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا لەسەر سیفەتێکی دووڕیی (نیفاق) مردووە».موسلیم گێڕاویەتیەوە