حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
بیروباوەڕ (عەقیدە)
متاح بـ 19 لغة
«لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە بوونەوەرەکانى دروستکرد لە کتێبێکدا نووسی، ولای خۆیەتی لە سەرووی عەرشەوە: (ڕەحمەتم پێش تووڕە بوونم کەوتووە)».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

کاتێک خواى گەورە هەموو بوونەوەرەکانى دروستکرد لە کتێبێکدا نووسی لە سەرووی عەرشەوە، (ڕەحمەت ومیهرەبانیم پێش تووڕە بوونم کەوتووە)، واتا: ڕەحمەتی خواى گەورە زۆرترە وپێشی تووڕەبوونی کەوتووە، وخواى گەورە دەفەرموێت: {وَرَحْمَتِي وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ}[الأعراف: 156]،واتە:{وڕەحمەتی من ئەوەندە فراوانە هەموو شتێكی گرتۆتەوە}، وئەمەش هانی مسوڵمان دەدات کە بێ هیوا نەبێت لە ڕەحمەت ومیهرەبانی پەروەردگار.

المصدر
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية