فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی
متاح بـ 18 لغة
«لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خۆر گیران ڕوویدا لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی کرد. زۆر وەستا، پاشان چوو بۆ ڕکوع بردن، زۆر مایەوە لە ڕکوع بردن، پاشان هەستایەوە، وزۆر وەستا -کەمتر بوو لە ماوەی یەکەم وەستان- پاشان چوو بۆ ڕکوع بردن، وزۆر مایەوە -لە ماوەی ڕکوع بردنی یەکەم کەمتر بوو- پاشان هەستایەوە (لە ڕکوع بردن) وزۆر لە وەستان مایەوە (لە وەستانی یەکەم کەمتر بوو)، پاشان چوو بۆ سوجدە بردن، وزۆر لە سوجدە بردن مایەوە، پاشان ئەوەى لە ڕکاتی یەکەم ئەنجامیدا لە ڕکاتی دووەمیش ئەنجامیدا، پاشان نوێژەکەى تەواو کرد (سەلامی دایەوە)، خۆر هەڵهاتبوو، وتاری بۆ خەڵکی دا، حەمد وسوپاسی خودای کرد وستایشی کرد، پاشان فەرمووی: «خۆر ومانگ دوو نیشانەن لە نیشانەکانى خواى گەورە، بەهۆی مردنی یان لەدایکبوونی هیچ کەسێک تووشی گیران نابن، ئەگەر (خۆر یان مانگ گیرانتان) بینی؛ داوا لە خودا بکەن (بپاڕێنەوە) وتەکبیرات بکەن ونوێژ بکەن وخێر ئەنجامبدەن»، پاشان فەرمووی: «ئەی ئومەتی موحەمەد، هیچ یەکێک غیرەت ناکات وەکو خواى گەورە کاتێک بەندەکەیەکی پیاو یان ئافرەت زینا دەکات. ئەی ئومەتی موحەمەد، والله ئەوەى من دەیزانن ئەگەر ئێوە بیزانن؛ ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان». ولە گێڕانەوەیەکدا: «چوار ڕکوع بردن وچوار سوجدە بردنی تەواو کرد (کامڵ کرد)».»ترجمة بالمعنى ·
ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية








