حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی
متاح بـ 19 لغة
«لە عبداللەی کوڕی زەید کوڕی عاسیمی مازنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆ پاڕانەوە بۆئەوەى خواى گەورە باران ببارێنێت، ڕووی لە قیبلە کرد ونزای کرد، وجلەکەى پێچەوانە کردەوە، وپاشان دوو ڕکات نوێژی کرد، وبە دەنگی ئاشکرا قورئانی خوێند»، ولە گێڕانەوەیەکدا: «دەرچوو بەرەو (موسەڵا)*». *(شوێنێکە -خاکێکی فراوانە- مسوڵمانان نوێژی جەژن ونوێژە بارانەی تێدا ئەنجامدەدەن لە دەرەوەى مزگەوتەکان)»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

خواى گەورە بەندەکانی تاقیدەکاتەوە بە ناخۆشیەکان؛ بۆئەوەى نزا بکەن ولێی بپارێنەوە ویادی بکەن، کاتێک زەوی وشک بوو لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خەڵکی دەرچوون بەرەو موسەڵا* کە لە شوێنێکی چۆڵدایە لە دەرەوەى مەدینە، بۆئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژ بکات ویادی خودا بکات ولە پەروەردگار بپاڕێتەوە بۆئەوەى باران ببارێنێت، وئەمیش نزیکترە لە حاڵەتی دەربڕینی هەژاری وپێویستی بەرامبەر خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لە قیبلە کرد بۆئەوەى نزا بکات وئەم ناخۆشیە لەسەر مسوڵمانان نەمێنێت. وەکو هیوایەک بەوەى کە ئەم ناڕەحەتیە لابچێت وباران ببارێت و وشکەساڵی نەمێنێت؛ جلەکەى پێچەوانە کردەوە، وپاشان دوو ڕکات نوێژی (نوێژە بارانەى : صلاة الإستسقاء)ی بۆیان ئەنجامدا وبە ئاشکرا قورئانی خوێند وپاڕایەوە لە خواى گەورە.

المصدر
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية