حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان
متاح بـ 18 لغة
«لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان پێڵاوی لەپێکرد؛ ئەوا با سەرەتا پێی ڕاست لەپێبکات، ولە کاتی داکەندا؛ ئەوا با سەرەتا پێی چەپ دابکەنێت، یەکەم جار پێی ڕاستی لەپێبکات، کۆتا جار پێی ڕاستی دابکەنێت (واتە: بە پێچەوانەى لەپێکردنەوە) با پێی ڕاستی لە کاتی لەپێکردندا یەکەم بێت، ولە کاتی داکەندا کۆتا بێت». [مەبەست تەنها پێڵاو نیە بەڵکو هەر شتێکی تر لەپێبکرێت وەکو: نەعل وسۆل وگۆرەوی وهەر شتێکی تر]»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

سونەت وموستەحەب ئەوەیە کە لەپێکردنی نەعل یان پێڵاو یان گۆرەوی یان پۆشینی هەرشتێکی تر وەکو پانتۆڵ وشەرواڵ وکراس؛ سەرەتا بە پێی ڕاست ولای ڕاست دەستپێبکرێت، وسونەت ئەوەیە لە کاتی داکەندا بە پێچەوانە بێت سەرەتا پێی چەپ ولای چەپی دابکەنێت، وئەمیش نیشانەى ڕێزگرتنە لە لای ڕاست.

المصدر
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية