حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 70 لغة
«لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە؛ بۆیە زۆر نزا وپاڕانەوەی تێدا بکەن».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە، چونکە نوێژخوێن لەسوجدەدا بەرزترین وڕێزدارترین ئەندامی لاشەی لەسەر زەوی دادەنێت وەکو گوێڕایەڵی وملکەچی وزەلیلی دەربڕین بۆ خواى گەورە -عز وجل-. و پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بە زۆر نزاکردن لەکاتی سوژدەبردن، بۆیە سوژدەبردن ملکەچبوون وزەلیلی بەندەى تێدا کۆدەبێتەوە بۆ الله -سبحانە وتعالى- بە قسە وکردەوە.

المصدر
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية