حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

متاح بـ 49 لغة
«لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو نیعمەت خەڵکی قەدری نازانن: لەش ساغی، و سەرقاڵ نەبوون (كاتی دەست بەتاڵی)».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی دوو نیعمەتی گەورەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە بەخشیوویەتی بە مرۆڤ، وزۆرێك لە خەڵكی دەربارەی خەسارۆمەندن؛ چونكە زۆرجار مرۆڤ ئەگەر لەش ساغ بێت وسەرقاڵ نەبێت، ئەوا تووشی تەمەڵی دەبێت لەئاست خودا پەرستی؛ بۆیە كەسێكی خەسارۆمەندە، ئەمیش حاڵی زۆرێكە لە خەڵكی، ئەگەر كاتی سەرقاڵ نەبوون ولەش ساغی بەكاربهێنێت لە گوێڕایەڵی خودا؛ ئەوا كەسێكی سەرفرازە، لەبەرئەوەی دونیا كێڵگەی قیامەتە، هەروەها دونیا شوێنی بازرگانی كردنە بۆ قیامەت وبەرهەم وداهات لە قیامەتدا دەردەكەوێت، ودەست بەتاڵی لەپاشی سەرقاڵبوون دێت، ولەش ساغی لەپاشی نەخۆشی دێت، وئەگەر هیچ لەوانەی پێشوو ڕوونەدات وتەنها بەساڵا چون هەبێت؛ ئەمە بەسە بۆ ئەوەی مرۆڤ بیر بكاتەوە.

المصدر
(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية