KU
دڵ نەرمکارەکان وئامۆژگارییەکان
پاککردنەوەی دەروونەکان
9 حديث
کردەوەکانی دڵ
14
زوهد و وەرەع
2
حاڵی پیاوچاکان
4
سەرزەنشتکردنی تاوانەکان
6
سەرزەنشتکردنی خۆشویستنی دونیا
8
سەرزەنشتکردنی هەوا وئارەزوو وشەهوەتەکان
1
تەوبە کردن
3
پاککردنەوەی دەروونەکان
9
سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ
17
9 حديث
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «بەردەوام بەڵا وتاقیکردنەوە لە نەفس وماڵ ومنداڵ ڕودەکاتە باوەڕ دار؛ هەتا دەگاتەوە بە خوای گەورە وهیچ گوناهێكی لە سەر نەماوە».
(الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە سوهەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «حاڵ وکاروباری ئیماندار جێی سەرسوڕمانە، هەموو حاڵێکی هەر مایەی خێرە بۆی؛ وئەمە بۆ هیچ کەسێک نابێت جگە لە ئیماندار، ئەگەر تووشی خۆشگوزەرانی بێت؛ سوپاسی خودا دەکات وئەمە دەبێتە مایەی خێر بۆی، وئەگەر تووشی زیان بێت؛ ئارام دەگرێت وئەمەش هەر دەبێتە مایەی خێر بۆی».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شانەکانمی گرت وفەرمووی: «لە دونیادا وەکو کەسێکی نامۆ یان ڕێبوار بە». وئیبن عومەر دەیووت: «ئەگەر ئێوارەت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی بەیانی مەکە، وئەگەر بەیانیت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی ئێوارە مەکە، وئەوەندە کردەوەی چاک بکە لە کاتی لەش ساغیتدا بۆ ئەوەی سوودی بۆت هەبێت بۆ کاتی نەخۆش بوونت، وئەوەندە کردەوەی چاک بکە لە کاتی ژیانتدا بۆ ئەوەی سوودی بۆت هەبێت بۆ کاتی مردنت».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەسودی مەبەن، ونەجش^ لەیەکتری مەکەن، وڕقتان لەیەک نەبێتەوە، ولەیەک دامەبڕێن، وبا هیچ یەکێک لە ئێوە مامەڵە نەکات بەسەر مامەڵەی كەسێكی ترتانەوە، وهەموو ببنە بەندەی خوا وبرای یەکتر موسوڵمان برای موسوڵمانە، وستەمی لێناکات، ودەستی لێبەرنادات، وبەکەم سەیری ناکات وتەقواداری لێرەدایە»، وسێ جار ئاماژەی کرد بۆ سینگی، وفەرمووی: «بەسە بۆ مرۆڤ هێندە لە شەڕ وخراپە کە برای موسوڵمانی خۆی بە کەم بزانێت، هەموو شتێكی موسوڵمان لەسەر موسوڵمان حەرامە، خوێنی، ماڵی، نەفس وناموسی -كەسایەتی-». ^(نەجش واتا: زیاد کردنی نرخی شتومەک لەبەر ڕەواج پێدانی لەکاتێکدا نایەوێت بیکڕێت)
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەیری ئەوانەى خوارەوەى خۆتان بکەن، وسەیری ئەوانەى سەرەوەی خۆتان مەکەن، چونکە ئەمە وا دەکات کە نیعمەتەکانی خواى گەورە بەسەرتانەوە بە کەم نەزانن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو نیعمەت خەڵکی قەدری نازانن: لەش ساغی، و سەرقاڵ نەبوون (كاتی دەست بەتاڵی)».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی مالیکی ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکات، ونوێژکردن نور وڕۆشناییە، وخێرکردن بەڵگەیە، وئارامگرتن ڕووناکیە، وقورئان بەڵگەیە بۆت یان لە دژت، هەموو خەڵکی بەیانی بەسەردا دێت: نەفسی خۆی دەفرۆشێت؛ یان ڕزگاری دەکات (لە دۆزەخ) یان تیا دەچێت (بەهۆی چوونە دۆزەخ)».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە سوفیانی کوڕی عبد اللەی سەقەفیەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕستەیەكم پێ بڵێ لە ئیسلامدا ؛ كە پرسیار لە هیچ یەكێك نەكەم سەبارەتی جگە لە تۆ نەبێت، فەرمووی: «بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-».
(مسلم وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەوت كەس خوای گەورە دەیانخاتە ژێر سێبەری خۆی لە ڕۆژێكدا هیچ سێبەرێك نییە جگە لە سێبەر ئەو: پێشەوایەكی دادپەروەر، وگەنجێك گەورە بوو لەسەر پەرستنی الله، وپیاوێك دڵی بەستراوەتەوە بە مزگەوتەكان، ودوو پیاو لە پێناو الله یەكتریان خۆشویست، لەسەر ئەو خۆشەویستیە بە یەك گەیشتن ولە سەری لە یەك جیابوونەوە، وپیاوێك ئافرەتێكی خاوەن دەسەڵات وجوان بانگی كرد بەڵام ئەو ووتی: من لە الله دەترسم، وپیاوێك خێری كرد وشاردیەوە هەتاوەكو دەستی چەپی نازانێت دەستی ڕاستی چی خەرج دەكات، وپیاوێك بە تەنها یادی الله ی كرد؛ وچاوەكانی پڕ بوو لە فرمێسك».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری