حديث للعالم
دڵ نەرمکارەکان وئامۆژگارییەکان

سەرزەنشتکردنی خۆشویستنی دونیا

8 حديث

8 حديث

لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دونیا خۆش وبەچێژە، وخوای گەورە ئێوەی کردووە بە جێنشینی یەکتر لەسەری بۆئەوەی بزانێت کە چۆن کردەوە دەکەن، بۆیە خۆتان بپارێزن لە دونیا وخۆتان بپارێزن لە ئافرەتان، چونکە یەکەم فیتنە وتاقیکردنەوەی نەوەکانى ئیسرائیل لە ئافرەتان بوو».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دونیا زیندانی ئیماندارە، وبەهەشتی کافرە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر دونیا لای خوای گەورە بە قەد باڵە مێشوولەیەک نرخی هەبوایە، ئەوا نەیدەهێشت هیچ کافرێک تێیدا تەنانەت قومێک ئاویش بخوات».تورموذی گێڕاویەتیەوە
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «سێ شت شوێنی مردوو دەکەون: [ئەهلەکەی (خێزان وبنەماڵەکەی)] و[ماڵەکەی (پارە وسامانەکەی)] وکردەوەکانی، بۆیە دووان دەگەڕێنەوە ویەک دانەیان دەمێنێتەوە، ئەویش تەنها کردەوەکەیەتی».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر نەوەى ئادەم دوو دۆڵ پارە وسامانی هەبێت حەزی دەکرد دۆڵی سێیەمی هەبووایە، وهیچ شتێک سكی نەوەى ئادەم پڕ ناکاتەوە مەگەر خۆڵ نەبێت، وخواى گەورە تەوبە لە ئەوانە قبوڵ دەکات کە تەوبە دەکەن».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە خەولەی ئەنصارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «پیاوانێک موڵكی خوای گەوره به ناهەق بەكاردەهێنن (به فیڕۆی دەدەن ومافی خۆی پێنادەن)؛ ئەوا دۆزەخ بۆ ئەوانەیه له ڕۆژی قیامەتدا».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی عەمرو كوڕی عاسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەرفرازە ئەو کەسەی مسوڵمان بووە، وهێندە ڕزقی پێدراوە کە بەشی بکات، وخواى گەورە قەناعەتی پێداوە لەسەر ئەم بەخشینە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هێشتا دڵی بەتەمەن گەنجە لە دوو شتدا: خۆشەویستی دونیا وهیوا درێژی».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە