حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای دەكرد بە ووتنی ئەم وشانە ودەیفەرموو:

متاح بـ 53 لغة
«لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای دەكرد بە ووتنی ئەم وشانە ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الْعَدُوِّ، وَشَمَاتَةِ الْأَعْدَاءِ»، واتە: «خودایە پەنا بە تۆ دەگرم: لە تیاچوونم بەهۆی قەرزدارییەوە، ولە زاڵبوونی دوژمن بەسەرمدا، ولە دڵخۆشبوونی دوژمنەکان بەهۆی بەڵا وناخۆشیەکانم».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خوای گەورە گرتووە لە سێ شت: یەكەم: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ:خودایە پەنا دەگرم)؛ داوای داڵدەدان و بەهاناوە هاتنە، (بِكَ:بە تۆ)؛ تەنها داوای پەنادان لە تۆ دەكەم نەك لە هیچ كەسێكی تر، (مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ:لە تیاچوونم بەهۆی قەرزدارییەوە)؛ لە زاڵبوونی وخەفەت وناڕەحەتیم بەهۆیەوە، وداوای یارمەتی لە تۆ دەكەم بەوەی بتوانم قەرزەكە بدەمەوە. دووەم: (وَغَلَبَةِ الْعَدُوِّ:ولە زاڵبوونی دوژمن بەسەرمدا)؛ لە زاڵبوون ودەسەڵاتی بەسەرمدا، وداوات لێدەكەم ئازار وزیانلێدانی لە من دوور بێت، وسەركەوتووم بكەیت بەسەریدا. سێیەم: (وَشَمَاتَةِ الْأَعْدَاءِ:ولە دڵخۆشبوونی دوژمنەکان بەهۆی بەڵا وناخۆشیەکانم)؛ وئاسوودە بوونیان بەوەی تووشی مسوڵمانان دەبێت لە بەڵا وكارەساتەكان.

المصدر
(االنسائي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية