حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

لە عیازی کوڕی حیمارەوە -ڕەزای خوای لێبێت-؛ كە لە هۆزی بەنی موجاشیعە، دەڵێت: ڕۆژێكیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لە نێوماندا بۆ وتاردان، وبە درێژی فەرموودەكەی باسكرد وتێیدا هاتووە كە فەرموویەتی:

متاح بـ 40 لغة
«لە عیازی کوڕی حیمارەوە -ڕەزای خوای لێبێت-؛ كە لە هۆزی بەنی موجاشیعە، دەڵێت: ڕۆژێكیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لە نێوماندا بۆ وتاردان، وبە درێژی فەرموودەكەی باسكرد وتێیدا هاتووە كە فەرموویەتی: «خوای گەورە وەحی بۆ ناردووم بەوەى کە سادە بن بۆئەوەى هیچ یەكێک شانازی بەسەر یەكێكی ترەوە نەکات، وهیچ یەكێک ستەم لە یەكێكی تر نەكات».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

ڕۆژێكیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لە نێو هاوەڵانیدا بۆ وتاردان، لەو شتانەی كە فەرمووی: خوای گەورە وەحی بۆ ناردووە بەوەى کە واجبە خەڵكی لە نێو خۆیاندا سادە بن، ئەمیش بە ڕاخستنی باڵی مهیرەبانی بۆ خەڵكی وئاسانی وسادەیی لەكاتی مامەڵە كردن لەگەڵیاندا؛ بۆئەوەى هیچ یەكێك شانازی نەكات بەسەر كەسێكی ترەوە بە بانگەشەی مەزنێتی وخۆبەگەورەزانین وشەرەفمەندی بەهۆی ڕەچەڵەكی یان سامانی یان هەرشتێكی تر، وهیچ یەكێک ستەم لە یەكێكی تر نەكات.

المصدر
(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية