حديث للعالم
فیقهی ڕەوشتەکان

ڕەوشتە جوانەکان

35 حديث

35 حديث

لە میقدام کوڕی مەعدی کریبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاوێک براکەی خۆشویست؛ ئەوا با پێی بڵێت کە خۆشی دەوێت».(أبو داود والترمذي والنسائي -له الكبرى- وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئاماژەکانى بە مەزندانانى (بە شکۆدانانى) خواى گەورە: ڕێزلێنان لە پیاوی ڕیش سپی مسوڵمان، وهەڵگری قورئان نە زێدەڕەوی تـێدا دەکات ونە پشت گوێی دەخات، وڕێزلێنان لە دەسەڵاتداری دادپەروەر».ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
لە موعازی کوڕی ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک توڕەیی خۆی بخواتەوە، لە کاتێکدا کە توانای هەبێت دەریببڕێت؛ ئەوا خواى گەورە لە پێش هەموو بوونەوەرەکان بانگی دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوەى بە ویستی خۆی لە (حۆریەکان:حور العین) هەڵبژێرێت».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: «لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە (لە پێناوی خودا) یەکتریان خۆشدەوێت؟ ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری من نەبێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕەحمەتی خودا لە پیاوێک لێبوردە -ئاسان- وبەخشندە بێت کاتێک دەفرۆشێت وکاتێک دەکڕێت وکاتێک داواى قەرزەکەى دەکات».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێک هەبوو قەزری دەدا بە خەڵکی، ودەیووت بەو گەنجەی کە لای کاری دەکرد: ئەگەر ڕۆیشتیت بۆ لای کەسێک کە حاڵی نالەبار وقورس بوو (لە ڕووی داراییەوە)، ئەوا چاوپۆشی لێبکە، بەڵکو خوای گەورە لە ئێمەش خۆش بێت، وکاتێک کەوەفاتی کرد وگەیشتەوە بە پەروەردگار پەروەردگار لێی خۆش بوو».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «خوای گەورە ڕەحمەتی کردووە بە سەد بەشەوە، لای خۆی نەوەد ونۆ بەشی گرتۆتەوە، ولە سەر زەوی یەک دانەی دابەزاندووە، وتەنها بە هۆی ئەم بەشەوە بوونەوەرەکان ڕەحم وبەزەییان بەرامبەر بە یەکتر هەیە، هەتا ئاژەڵێک پێیەکانی لا دەبات لە سەر بێچووەکەی لە ترسی ئەوەی کە ئازاری بدات». ولە ریوایەتێکدا: «خودای گەورە سەد ڕەحمەتی هەیە، یەک دانەیانی دابەزاند بۆ نێو جنۆکەکان ومرۆڤەکان وئاژەڵەکان ومێرووەکان، وبە هۆی ئەم تاکە ڕەحمەتەوەیە سۆز وڕەحمەتیان هەیە بەرامبەر بە یەکتر، وبە هۆی ئەم تاکە ڕەحمەتەوە ئاژەڵە دڕندەکان ڕەحمەت وسۆزیان هەیە بەرامبەر بە بێچووەکانیان، وخودای گەورە نەوەد ونۆ ڕەحمەتی داناوە کە بە هۆیانەوە ڕەحمی وبەزەیی دێتەوە بەرامبەر بە بەندەکانی لە ڕۆژی قیامەتدا». ولە سەلمانی فارسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە سەد ڕەحمەتی هەیە، بە هۆی یەک ڕەحمەت لەوانەوە؛ بوونەوەرەکان ڕەحمەت وسۆز وبەزەییان هەیە بەرامبەر یەکتر، ونەوەد ونۆ ڕەحمەتی داناوە بۆ ڕۆژی قیامەت». ولە ریوایەتێکدا: «خوای گەورە ئەو ڕۆژەی کە ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد؛ سەد ڕەحمەتی دروستکرد، هەر ڕەحمەتێک بە گوێرەی نێوان ئاسمان وزەوییە، یەک ڕەحمەتی دابەزاندە سەر زەوی بە هۆی ئەو تاکە ڕەحمەتەوە دایک ڕەحم وبەزەیی هەیە بەرامبەر ڕۆڵەکەی، وئاژەڵە دڕندەکان وباڵندەکان ڕەحم وبەزەییان هەیە بەرامبەر بە یەکتر، ئەگەر ڕۆژی قیامەت بەرپا بێت ئەوا خوای گەورە هەموو ڕەحمەتەکان تەواو وکامڵ دەکات لەگەڵ ئەم ڕەحمەتەی دونیاش (بۆ ئەوەی بە هۆیانەوە ڕەحم وبەزەیی بێتەوە بە بەندەکانی، وبەندەکانیش ڕەحمەت وبەزەییان بە یەکتر بێتەوە)».موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی زەر جوندوبی كوڕی جونادە، وئەبی عبدالرحمن موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «تەقوای خودا بکە لە هەر شوێنێک بوویت، ودوای خراپە چاکە بکە چونکە دەیسڕێتەوە، وبە ڕەوشتی جوان هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ خەڵکیدا».(الترمذي) ڕیوایەتی كردووە
لەنەواسی كوڕی سەمعانی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیارم لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە چاكە وگوناهـ؛ فەرمووی: «چاكە بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وگوناهـ ئەوەیە کە لە ناختدا دێت ودەچێت -سەبارەتی دوو دڵیت-، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەسودی مەبەن، ونەجش^ لەیەکتری مەکەن، وڕقتان لەیەک نەبێتەوە، ولەیەک دامەبڕێن، وبا هیچ یەکێک لە ئێوە مامەڵە نەکات بەسەر مامەڵەی كەسێكی ترتانەوە، وهەموو ببنە بەندەی خوا وبرای یەکتر موسوڵمان برای موسوڵمانە، وستەمی لێناکات، ودەستی لێبەرنادات، وبەکەم سەیری ناکات وتەقواداری لێرەدایە»، وسێ جار ئاماژەی کرد بۆ سینگی، وفەرمووی: «بەسە بۆ مرۆڤ هێندە لە شەڕ وخراپە کە برای موسوڵمانی خۆی بە کەم بزانێت، هەموو شتێكی موسوڵمان لەسەر موسوڵمان حەرامە، خوێنی، ماڵی، نەفس وناموسی -كەسایەتی-». ^(نەجش واتا: زیاد کردنی نرخی شتومەک لەبەر ڕەواج پێدانی لەکاتێکدا نایەوێت بیکڕێت)(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی ووت: وەسیەت وئامۆژگاریم بکە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «توڕە مەبە»، پیاوەکە چەند جار هەر ئەو قسەی دووبارە کردەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یش هەر دەیفەرموو: «توڕە مەبە».(البخاري) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیماندار لە یەک کونەوە دوو جار پێوەى نادرێت».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە جەریری کوڕی عبداللەوە كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بێبەش کرا بێت لە نەرم ونیانی؛ ئەوا لە خێر بێبەش کراوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕێم دەکرد وچارۆکەیەکی* نەجرانی لێوار ئەستووری لەبەردا بوو، ئەعرابیەک پێی گەیشت وبە جلەکەى توند ڕایکێشا، سەیری ملی پێغەمبەرم کرد -صلى اللە علیە وسلم- و (بینیم) لێواری جلەکە شوێنەواری لەسەر جێهێشتبوو بەهۆی توندی ڕاکێشانەوە، وپاشان (ئەعرابیەکە) ووتی: ئەی موحەمەد، فەرمان بکە هەندێک سامانم پێببەخشرێت لەو سامانەى خودا کە لە لای تۆیە. ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- سەیری کرد وپێکەنی، وپاشان فەرمانى پێکرد بۆئەوەى هەندێکی پێببەخشرێت». *(چارۆکە: وەکو بشت وعابا وایە)بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئەبی زەری غیفارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «هیچ چاکەیەک بە کەم مەزانە؛ تەنانەت گەیشتنیشت بە براکەت بەڕویەکی گەشەوە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کەسی بەهێز ئەوە نییە کە بەهێزە لە زۆرانبازیدا، بەڵکو کەسی بەهێز ئەوەیە کە نەفسی خۆی دەگرێتەوە لە کاتی توڕە بووندا».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی مەسعودی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: من ئاژەڵەکەم -سواریەکەم- مرد ؛ -ئاژەڵێکم- پێبدە بۆئەوەى هەڵمبگرێت -بۆ سەفەرکردن-، فەرمووی: «هیچم لەلا نیە»، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من ڕێنیشاندەری دەبم بۆ لای کەسێک کە هەڵی بگرێت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پاداشتی کەسی ڕێنیشاندەر بۆ کاری خێر وەکو پاداشتی کەسی ئەنجامدەری کارە خێرەکە وایە».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە دراوسێکەی بگرێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی ڕەحم وبەزەیی بە خەڵکدا نەیەتەوە؛ ئەوا خوای گەورەش ڕەحم وبەزەیی بەو کەسەدا نایەتەوە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت، فەرمووی: «تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی»، وپرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ، فەرمووی: «دەم ودامێن».(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیماندار ئاوێنەى برای ئیماندارێتی».تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
لە عیازی کوڕی حیمارەوە -ڕەزای خوای لێبێت-؛ كە لە هۆزی بەنی موجاشیعە، دەڵێت: ڕۆژێكیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لە نێوماندا بۆ وتاردان، وبە درێژی فەرموودەكەی باسكرد وتێیدا هاتووە كە فەرموویەتی: «خوای گەورە وەحی بۆ ناردووم بەوەى کە سادە بن بۆئەوەى هیچ یەكێک شانازی بەسەر یەكێكی ترەوە نەکات، وهیچ یەكێک ستەم لە یەكێكی تر نەكات».(مسلم) ڕیوایەتی كردووە
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەستبگرن بە ڕاستگۆییەوە، چونکە ڕاستگۆیی ڕێنیشاندەرە بەرەو چاکەکاری، وچاکەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو بەهەشت، وکەسێک ڕاستگۆیە وبەردەوام بە دواى ڕاستگۆییدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە ڕاستگۆ لە قەڵەم دەدرێت، وئاگاداری درۆ کردن بن، چونکە درۆ کردن ڕێنیشاندەرە بەرەو خراپەکاری، وخراپەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو دۆزەخ، وکەسێک درۆزنە وبەردەوام بەدواى درۆدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە درۆزن لە قەڵەم دەدرێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بەرگری لە کەسایەتی برا ئامادەنەبووەکەی بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەموچاوی دەپارێزێت لە ئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەتدا».(الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە