حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان
متاح بـ 12 لغة
«لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان بانگهێشت کرا بۆ وەلیمە*؛ دەبێت ئامادە بێت». *(وەلیمە: ئەو خواردنەیە بەهۆی هاوسەرگیریەوە ئامادە دەکرێت وخەڵکی داوەت دەکرێت)»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

شيكردنەوەى فەرموودەکە: ئەگەر مسوڵمان بانگهێشت کرا بۆ ئەو خواردنەى بەهۆی هاوسەرگیرییەوە ئامادە دەکرێت کە پێی دەووترێت وەلیمە* -ئەگەر پێش یان پاش گواستنەوە بێت-؛ ئەوا دەبێت مسوڵمان وەڵامی ئەم بانگهێشتەى برای مسوڵمانی بداتەوە بۆئەوەى دڵخۆش بێت وبەشدار بێت لەم ڕۆژە خۆشەی ژیانی براکەیدا، وزۆرینەى زانایان دەڵێن: وەڵامدانەوەى ئەم داوەتکردنە واجبە چونکە لە فەرموودەى تردا هاتووە، ئەو کەسەی وەڵامی ئەم بانگهێشتە بۆ وەلیمە ناداتەوە کەسێکە سەرپێچی فەرمانى خواى گەورە وپێغەمبەری کردووە -صلى اللە علیە وسلم، وئەم جۆرە هەڕەشەیە دەکرێت ئەگەر کارەکە وازهێنان بێت لە واجبێک. *(وەلیمە: ئەو خواردنەیە بەهۆی هاوسەرگیریەوە ئامادە دەکرێت وخەڵکی داوەت دەکرێت)

المصدر
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية