حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی
متاح بـ 18 لغة
«لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات وئافرەتێک لە لای دانیشتبوو، فەرمووی: «ئەمە کێیە؟»، (عائیشە) ووتی: ئەمە فڵانە باسی (زۆری) نوێژەکانی دەکات، فەرمووی: «کردەوەى چاک ئەنجامبدەن بە پێی تواناتان، والله؛ خودا پاداشت وفەزڵی خۆی لە ئێوە ناپچڕێنێت هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن»، وخۆشەویستترین دینداری لە لای (پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-) ئەوە بوو کە ئەنجامدەرەکەى لەسەری بەردەوام بێت.»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

ئافرەتێک سەردانی عائیشەی کرد -ڕەزای خوای لێبێت- وباسی زۆری پەرستن ونوێژەکانى دەکات، عائیشە ئەمەى بۆ پێغەمبەری خودا باسکرد -صلى الله عليه وسلم-، بەڵام ئەو نەهی لێیکرد لەم زیادەڕەوییە لە پەرستن وئەرکی قورس خستنە سەر خۆ، وپێی فەرموو: (کردەوەى چاک ئەنجامبدەن بە پێی تواناتان، والله؛ خودا پاداشت وفەزڵی خۆی لە ئێوە ناپچڕێنێت هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن): خواى گەورە پاداشتتان بۆ دەنووسێت هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن بۆیە ئەگەر ماندوو بوون ئەرکی قورس وناڕەحەت مەخەنە سەر خۆتان، وخۆشەویستترین دینداری لە لای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەوە بووە کە ئەنجامدەرەکەى لەسەری بەردەوام بێت.

المصدر
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية