حديث للعالم
نوێژی سونەت (خۆبەخش)

شەو نوێژکردن

19 حديث

19 حديث

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان لە شەودا هەستا (بۆ نوێژکردن)، وخوێندنی قورئان لەسەر زمانى قورس بوو، وئاگای لێنەبوو کە چی دەخوێنێت؛ ئەوا با ڕاکشێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی نوێژی تەراویح ئەنجامبدات لە شەوی قەدردا بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- وموغیرەی کوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت-: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (ئەوەندە) لە شەودا دەوەستا (بۆ شەونوێژکردن) هەتاوەکو پێیەکانی هەڵدەقڵیشا (درزی تێدەکەوت)». (عائیشە دەڵێت): پێیم ووت: بۆ ئاوا دەکەیت ئەی پێغەمبەری خودا، لەکاتێکدا خودا لە گوناهەکانى پێشوو وداهاتووت خۆش بووە؟ فەرمووی: «ئایا نابێت حەز بکەم کە بەندەیەکی سوپاسگوزار بم (بۆ خودا) ؟!».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە هەموو بەشەکانى شەو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ویتری دەکرد، لە سەرەتای شەو، وناوەڕاستی شەو، وکۆتایی شەو، ولە کاتی سەحەر* نوێژی ویتری تەواو دەکرد». *(سەحەر: ماوەیەکی کەمە پێش بانگی نوێژی بەیانی (ماوەى پارشێو کردن))بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک خەوت ونەیتوانی بەشی شەوانەى بخوێنێت (لە قورئان)، ئەگەر لە نێوان نوێژی بەیانی ونوێژی نیوەڕۆ بیخوێنێت؛ بۆی دەنووسرێت وەکو ئەوە وایە لە شەودا خوێندبێتیەوە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە عبد اللەی كوڕی سەلامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرەو مەدینە هات ؛ خەڵكی بەرەو پیریەوە چوون، ووترا: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات، پێغەمبەری خودا هات، پێغەمبەری خودا هات، سێ جار، منیش هاتم بۆئەوەی سەیر بكەم، كاتێك سەیری ڕوویم كرد، زانیم كە لە ڕووی كەسێكی درۆزن ناچێت، یەكەم شت كە بیستم لە قسەكانی ؛ ئەوە بوو كە فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە».(الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات وئافرەتێک لە لای دانیشتبوو، فەرمووی: «ئەمە کێیە؟»، (عائیشە) ووتی: ئەمە فڵانە باسی (زۆری) نوێژەکانی دەکات، فەرمووی: «کردەوەى چاک ئەنجامبدەن بە پێی تواناتان، والله؛ خودا پاداشت وفەزڵی خۆی لە ئێوە ناپچڕێنێت هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن»، وخۆشەویستترین دینداری لە لای (پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-) ئەوە بوو کە ئەنجامدەرەکەى لەسەری بەردەوام بێت.بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە شەودا نوێژی بکردایە (ئەم نزایەى) دەفەرموو: «(اللهم ربَّنا لك الحمدُ، أنت قَيِّمُ السموات والأرض، ولك الحمدُ أنت ربُّ السموات والأرض ومَن فيهنَّ، ولك الحمدُ أنت نورُ السموات والأرض ومن فيهنَّ، أنت الحقُّ، وقولُك الحقُّ، ووعدُك الحقُّ، ولقاؤك الحقُّ، والجنةُ حقٌّ، والنارُ حقٌّ، والساعةُ حقٌّ، اللهم لك أسلمتُ، وبك آمنتُ، وعليك توكَّلتُ، وإليك خاصمتُ، وبك حاكمتُ، فاغفر لي ما قدَّمتُ وما أخَّرتُ، وأسررتُ وأعلنتُ، وما أنت أعلم به مني، لا إلهَ إلا أنت)*». *(واتە: خودایە، ئەی پەروەردگارمان حەمد وسوپاس بۆ تۆ، تۆ ئاسمانەکان وزەوی ئەوانەی تێیدان بەڕێوەیان دەبەیت، حەمد وسوپاس بۆ تۆ؛ تۆ پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەویت وئەوانەیش کە تێیاندان، وحەمد وسوپاس بۆ تۆ نور وڕۆشنایی ئاسمانەکان وزەویت وئەوانەیش کە تێیاندان، تەنها تۆ هەق وڕاستیت، و وتەی تۆ تەنها هەق وڕاستیە، وپەیمانەکانت هەق وڕاستیە، وگەیشتن بە تۆ هەق وڕاستییە، وبەهەشت هەق وڕاستییە، وئاگری دۆزەخ هەق وڕاستییە، وقیامەت هەق وڕاستییە، خودایە گوێڕایەڵی تۆم -مسوڵمان بووم-، وئیمانم -باوەڕم- بە تۆ هێنا، وداواى یارمەتی لە تۆ دەکەم -تەوەکول بە تۆ دەکەم-، بەهۆی یارمەتی تۆ ڕووبەڕووی دوژمنەکان دەبمەوە، داواى حوکم ودادوەری لە تۆ دەکەم -لە نێوان من وبەرامبەرەکانم-، لە گوناهانەشم خۆش بە؛ ئەوانەى لە پێشووتر کردوومە، وئەوانەى لە داهاتوو دەیکەم، وگوناهی نێهنی وئاشکرام، وئەم گوناهانەش تۆ باشتر شارەزاییت سەبارەتیان زیاتر لە خۆم، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ)بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «شەوێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەونوێژی کرد بە (خوێندنی) یەک ئایەت لە قورئان».تورموذی گێڕاویەتیەوە
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر بوو؛ پیاوێك پرسیاری لێكرد: چی دەڵێیت سەبارەت بە شەونوێژکردن؟ فەرمووی: «دوو (ڕکات) دوو (ڕکات) ئەنجامدەدرێت، ئەگەر ترسا لەوەى بەیان بێت (بانگی بەیانی بدات)؛ یەک ڕکات ئەنجامدەدات، ئەمە (ئەم یەک ڕکاتە نوێژی) ویترە بۆ هەموو نوێژەکەى»، ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەیووت: «کۆتا نوێژتان لە شەودا با نوێژی ویتر بێت؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە ئەمە کردووە».(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «باشترین ڕۆژووگرتن لە دوای ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان؛ ڕۆژووگرتنی مانگی خودایە (مانگی موحەرەم)، وباشترین نوێژکردن لە پاش نوێژە فەرزەکان؛ شەو نوێژکردنە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی ئەیوبی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ویتر جێگیرە وپێویستە (ئەنجامبدرێت)، هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە حەوت (ڕکات)، و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە پێنج (ڕکات)، و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە سێ (ڕکات)، و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە یەک (ڕکات)».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئەی عبد الله، وەکو فڵان مەبە؛ شەونوێژی ئەنجامدەدا بەڵام وازی لە شەونوێژکردن هێنا».بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی ئەهلی قورئان، (نوێژی) ویتر ئەنجامبدەن؛ خواى گەورە ویترە (تاکە)، و ویتری (تاکی) خۆشدەوێت».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژی ویتر ئەنجامبدەن، پێش ئەوەى بەیانیتان بە سەردا بێت».موسلیم گێڕاویەتیەوە
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەرکەسێک خەوت؛ پێش ئەوەى نوێژی ویتر بکات، یان لەبیری چوو؛ ئەوا با ئەنجامی بدات ئەگەر بیری کەوتەوە».ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەرکەسێک ترسا لەوەى کە کۆتایی شەو خەبەری نەبێتەوە؛ ئەوا با لەسەرەتای شەوەوە نوێژی ویتر ئەنجامبدات، وھەرکەسێک ئارەزووى ئەوەى ھەبوو شەونوێژ لە کە کۆتایی شەو ئەنجامبدات؛ ئەوا با لە کۆتایی شەو نوێژی ویتر ئەنجامبدات، بە دڵنیاییەوە نوێژکردن لە کۆتایی شەو شاهێدی لەسەر دەدرێت (لە لایەن فریشتەکانەوە)، ولەو کاتەدا ئەنجامی بدات باشتر وچاکترە».موسلیم گێڕاویەتیەوە
عن أبي هريرة أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «من قام رمضان إيمانًا واحتسابًا غفر له ما تقدم من ذنبه».متفق عليه
عن عائشة قالت: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا قام من الليل ليصلي افتتح صلاته بركعتين خفيفتين.رواه مسلم