حديث للعالم
اضغط على الصورة لعرضها بالحجم الكامل
بیروباوەڕ (عەقیدە)
متاح بـ 31 لغة
«لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گەورەترینی تاوانە گەورەکان: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، دڵنیابوونی دووربوون لە پیلان وسزای خوای گەورە، بێ هیوا بوون لە ڕەحمەتی خوای گەورە، بێ ئومێدی لە هاتنی هێوری وئارامی لە لایەن خوای گەورەوە».»

ترجمة بالمعنى ·

شرح الحديث

خلاصة المعنى بعبارة ميسّرة

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە فەرموودەدا باسی هەندێک تاوان دەکات کە لە تاوانە گەورەکان دادەنرێن، ئەوانەش بریتین لە: هاوەڵ وشەریک بڕیاردان بۆ خوای گەورە لە پەروەردگارییەتی (ڕبوبییەت) یان لە پەرستنیدا (ئولوهییەت)، و بەم تاوانە دەستی پێکرد چونکە گەورەترینە، وبێ هیوا وبێ ڕەجا بوون لە خوای گەورە تاوانە چونکە گومانی خراپ بردنە بە خوای گەورە ونەزانین وجەهلە بە فراوانی ڕەحمەتی ئەو زاتە، هەروەها تاوانێکی تر بریتیە لە ئەمینی ودڵنیابوون بەوەی کە تووشی سزای خوای گەورە نابێت سەرەڕای ئەنجامدانى تاوان وبوونی نیعمەتەکانی خوای گەورە بەسەریەوە هەتا خوای گەورە لە ناکاو ولە غەفڵەتدا سزای دەدات، ومەبەست لەم فەرموودە ئەوە نییە کە تەنها ئەمانە تاوانە گەورەکانن چونکە تاوانە گەورەکان زۆرن بەڵام مەبەست ئەوەیە کە ئەمانە کۆمەڵێکن لە گەورەترین تاوانەکان.

المصدر
عەبدولرەزاق گێڕاویەتیەوە
تحميل الصورة

ستُحفظ الصورة بجودتها الأصلية